نێچیرڤان بارزانى پیرۆزبایى له بهڕێز هومام حهمموودى دهكات

ھەولێر-KDP.info- نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی د. هومام حەمموودی کرد ئەمەش دەقەکەیەتی:
بە بۆنەی دووبارە هەڵبژاردنهوهى به سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامیی عێراق، گەرمترین پیرۆزبایی پێشکەش بە بەڕێز شێخ د. هومام حەمموودی دەکەم، هیوای سەرکەوتنى بۆ دهخوازم.
نوێکردنەوەی متمانە بە بەڕێزیان، ڕەنگدانەوەی ئەزموون و ڕۆڵی بەرچاوی لە کاری سیاسی و خزمەتکردنی وڵاتە کە مایهى ڕێز و پێزانینه. دڵنیام سەرکردایەتیی بەڕێزیان و بوونیان لهو ئهركهدا، یارمهتیدهرى بەهێزکردنی دیالۆگ و لێكگەییشتنى نێوان هێز و لایهنه نیشتمانییهكان دهبێت و خزمەت بە عێراق دەکات.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
13/4/2025




