٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پەیامی پیرۆزبایی پارێزگاری هەولێر بەبۆنەی ١٠٢ ساڵەی بە پارێزگابوونی هەولێر

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- بەبۆنەی ساڵیادی ١٠٢ ساڵەی بە پارێزگابوونی ھەولێر، پارێزگاری ھەولێر پەیامێکی راگەیاند کە ئەمە دەقەکەیەتی:

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بە بۆنەی ١٠٢ ساڵەی بە پارێزگابوونی هەولێر، قەڵای بەرز و پڕشکۆی پێکەوە ژیان و یەکترقەبوڵکردنی ئاینی، پیرۆزبایی لە دانیشتوانی شارەکەمان بە تایبەتی و سەرجەم کوردستانیان بە گشتیی دەکەین.

ئومێد دەکەین هەمیشە هەولێری سەربەرز، هەولێری سیمبولی ئاوەدانی، ئارامی، سەرتۆپکی مقاوەمەت و پێشەنگی ئازادیخوازی و خۆڕاگری و بەرگری، سەرقافڵەی قوربانیدان و خەبات، هەڵگری ئاڵای بەیەکەوە ژیان و تەبایی و برایەتی، بە گەشاوەیی و جوانی و ئاوەدانی و ئارامی بمێنێتەوە، کە ئەمڕۆ بۆتە ناوەندی هاوکێشە سیاسییەکان و بڕیاری یەکلاکەرەوە.

جارێکی دیکە ١٠٢ ساڵەی بە پارێزگا بوونی هەولێر لە خۆمان و دانیشتوانی خۆشەویستی شارەکەمان و هەموو کوردستانیان پیرۆزبێت.

 

ئومێد خۆشناو

پارێزگاری هەولێر

٢٠٢٥.٤.١٢

هەواڵی پەیوەندیدار