"پێشوازی لە وەزیری رۆشنبیری و شاندی یاوەری کرا"

ھەولێر-KDP.info- ڕۆژی دووشەممە ٧ـی ٤ـی ٢٠٢٥ د. سالار عوسمان بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن، بە ئامادەبوونی هەڤاڵانی بەش، پێشوازی لە حەمەی حەمەسەعید، وەزیری ڕۆشنبیری و لاوانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و شاندی یاوەری کرد کە پێکهاتبوون لە ڕاوێژکار و بەشێک لە بەڕێوەبەرە گشتییەکانی وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان.
لە کۆبوونەوەکەدا، پەیامی ئارامی و سەقامگیری حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بوار و ژینگەی ڕاگەیاندن گفتوگۆی لەبارەوە کرا.
دیدگای هاوبەش بۆ برەودان و پێشخستنی زیاتری بواری ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن و بوارەکانی دیکەی پەیوەندیدار لە هەرێمی کوردستان، بەشێکی گرنگی کۆبوونەوەکە بوو.
هەروەها د. سالار عوسمان، ئامادەیی و پشتیوانیی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی بۆ هەر هەنگاوێک دووپات کردەوە کە بۆ ئارامی و سەقامگیری ڕەوشی میدیا و ژینگەی لەباری ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری لە هەرێمی کوردستان پێویست بێت.




