"په‌یامه‌كه پشتیوانیی (سه‌رۆك بارزانی)یە بۆ هه‌ر بابه‌تێك كه له به‌رژه‌وه‌ندیی كورددا بێت"

ئه‌ورووپا-KDP.info- سه‌رۆكی کۆنفیدراسیۆنی ره‌وه‌ندی كوردستانی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات گوتی، سه‌رۆك بارزانی، هه‌میشه هانمان دەدات كه پێكه‌وه به‌دوور له روانگای حزبی ده‌ست بده‌ینه ده‌ستی یه‌ك و لۆبی بۆ كورد بكه‌ین دەشڵێ، به‌پێی گوته‌ی پۆلیسی ئەڵمانیا، له شاری كۆڵن له ئاهه‌نگی نه‌ورۆزی ئه‌مساڵدا كه له‌و شاره به‌ڕێوه چوو، نزیكه‌ی 100 هه‌زار كه‌س به‌شدار بوون.
دكتۆر ئیسماعیل كامیل، سه‌رۆكی کۆنفیدراسیۆنی ره‌وه‌ندی كوردستانی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ ماڵپه‌ڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان، سه‌باره‌ت به سیاسه‌ت و پڕۆژه و چالاكییه‌كانیان رایگه‌یاند، به‌پێی دوایین كۆنگره‌ی ره‌وه‌ندی كوردستانی، كه به دروشمی یه‌كگرتن مایه‌ی سه‌ركه‌وتنه و له 8/12/2024 له ئەڵمانیا به‌ڕێوه چوو، كۆنگره‌كه‌یان بڕیاری داوه هه‌ر سیاسه‌ت و به‌رنامه و چالاکییه‌ك هه‌بێت، له‌ژێر سایه‌ی گوتاری نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیدا به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ین، هه‌ر له لۆبیكردنه‌وه تا ده‌گاته پڕۆژه‌كانی ترمان له پێناوی به‌رژه‌وه‌ندیی كوردستانیان، له‌م چوارچێوه‌یه‌دا په‌یامی جه‌نابی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی ئه‌وه بووه، هه‌میشه به بیر و دیدێكی نیشتمانییه‌وه كار بكه‌ین بۆ كوردستان و له بۆنه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان و له چالاكییه دیاسپۆراییه‌كانماندا به روانگه و گوتاری نیشتمانییه‌وه به‌شداری بكه‌ین و پشتیوانی بكه‌ین، كه ئاهه‌نگی نه‌ورۆز له شاری كۆڵن نموونه‌ی ئه‌و سۆز و ئاماده‌بوونه بوو و ریفراندۆمێك بوو له نه‌وعی خۆیدا.
دكتۆر ئیسماعیل هه‌روه‌ها گوتیشی، سیاسه‌تی كۆنفیدراسیۆنی ره‌وه‌ندی كوردستان ئه‌وه بووه، ئێمه پێكه‌وه بین و ئه‌گه‌ریش هاوڕا نه‌بین، به‌ڵام شه‌ڕی یه‌ك نه‌كه‌ین و له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه بوو كه له كۆنگره‌ی دووه‌مدا ناوه‌ند و كۆمه‌ڵه‌كانی به‌شداربوو له ره‌وه‌ندی كوردستانیدا زۆر به‌رفراوان بوو كه پێكهاتووه له 20 فیدراسیۆنی ره‌وه‌ندی كوردستانی و 40 ناوه‌ندی ره‌وه‌ندی كوردستانی و 160 كۆمه‌ڵه‌ی ره‌وه‌ندی كوردستانی، کە ئێستا به‌شدارن له كۆنفیدراسیۆنه‌كه‌ماندا و به‌رده‌وامیشین له‌سه‌ر كۆكردنه‌وه‌ی كوردستانیان له كۆنفیدراسیۆنه‌كه‌ماندا.
سه‌رۆكی كۆنفیدراسیۆنی ره‌وه‌ندی كوردستانی هه‌روه‌ها ئاماژەشی دا، ئێمه كه له 8/12/2024 له ئەڵمانیا كۆنگره‌ی دووه‌ممان گرت و به‌ڕێوه‌به‌رێتی كۆنفیدراسیۆن كاره‌كانی بۆ ده‌ستنیشان كرا، هاوكات بوو له‌گه‌ڵ داڕمانی رژێمی ئه‌سه‌د له سووریا كه، ئێمه دوو بڕیارمان دا و بریتی بوون له پشتیوانیی خه‌ڵكی رۆژئاوای كوردستان و ئاهه‌نگی نه‌ورۆزیش هه‌م وه‌ك جه‌ژنی نه‌ته‌وه‌یی و هه‌م وه‌ك پشتیوانی له مافی كوردانی رۆژئاوای كوردستان به‌ڕێوه چوو، ئێمه داخوازیی ئه‌وه‌مان هه‌بووه كه كورد یه‌كێك له نه‌ته‌وه سه‌ره‌كییه‌كانی سووریایه و خه‌ڵكی تر و نه‌ته‌وه و ئاینزای تریش هه‌ن و له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه پێمان وایه سیستمی فیدراڵی بۆ سووریا زۆر گونجاوه له ئێستادا و داوامان كردبوو ئه‌و ناسنامانه‌ی له كوردان سه‌ندرابوو له ده‌یه‌ی شه‌ستی سه‌ده‌ی رابردوودا، پێیان بدرێته‌وه و ته‌عریبكردنی ناوچه كوردستانییه‌كان بوه‌ستێنرێ و خاكه داگیركراوه‌كانی كوردستان بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ناوچه‌ی ده‌سه‌ڵاتی كوردستانی له سووریادا و ناوی گۆڕاوی ناوچه و گونده‌كان بگەڕێته‌وه بۆ ناوه ڕەسەنه كوردییه‌كه‌ی خۆیان.
لەبارەی په‌یامی نه‌ورۆزی سه‌رۆك بارزانی بۆ ره‌وه‌ندی كوردستانی، ناوبراو گوتی، ئێمه له زۆر شوێنه‌وه سپۆنسه‌ر ده‌كرێین وه‌ك كۆنفیدراسیۆنی ره‌وه‌ندی كوردستانی، كه یه‌ك له‌و شوێنانه باره‌گای بارزانییه كه دیسكی ره‌وه‌ندی كوردستانی هه‌یه و هه‌موو جارێكیش كه ده‌گه‌ڕێینه‌وه بۆ كوردستان و سه‌ردانی سه‌رۆك بارزانی ده‌كه‌ین، هه‌میشه داخوازیی ئه‌وه‌یه كه ره‌وه‌ندی كوردستانی ده‌توانێ رۆڵێكی گه‌وره‌ی هه‌بێت له به‌ره‌وپێشبردنی دۆزی كورد له ده‌ره‌وه‌ی وڵات كه ژماره‌یان ملیۆنان كه‌سه و سه‌رۆك بارزانی هه‌میشه هانمان دەدات كه پێكه‌وه به‌دوور له روانگای حزبی ده‌ست بده‌ینه ده‌ستی یه‌ك و لۆبی بۆ كورد بكه‌ین.
دكتۆر ئیسماعیل كامیل ئەوەشی گوت، پۆلیسی ئەڵمانیا پێی راگه‌یاندین 100 هه‌زار كه‌س به‌شدار بووه له ئاهه‌نگی نه‌ورۆز له شاری كۆڵن، كه زۆر جێگای خۆشحاڵییه و ئه‌م ئاهه‌نگه هه‌م بۆ شادی و جه‌ژنگێڕان بووه هه‌م بۆ پشتیوانی له داخوازیی كوردستانیان بوو، هه‌روه‌ها بڕیاری كۆنگره‌ش بوو كه پشتیوانی له ویسته‌كانی رۆژئاوای كوردستان بكرێت و هانی یه‌كڕیزیی نیشتمانی له‌وێ بدرێت كه سه‌رۆك بارزانی رۆڵی به‌رچاوی هه‌بووه بۆ ئه‌و یه‌كڕیزییه نیشتمانییه و په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانیش بۆ ئه‌و گوڕوتینه نه‌ورۆزییه نه‌ته‌وه‌ییه، ده‌ربڕی خۆشحاڵی و پشتیوانیی جه‌نابیانه بۆ هه‌ر بابه‌تێك كه له به‌رژه‌وه‌ندیی نه‌ته‌وه‌ی كورددا بێت.
سه‌لاح جه‌لال




