٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دەزگای خێرخوازیی بارزانی: دوای مانگی ڕەمەزانیش پڕۆژەکانمان لە هەڵەبجە بەردەوام دەبن

سەرچاوە: KDP.info

هەڵەبجە-KDP.info- لە پارێزگای هەڵەبجە، دەزگای خێرخوازیی بارزانی هەزار سەبەتەی خۆراک بۆ مانگی پیرۆزی ڕەمەزان بە هەژاران دەبەخشێت، لەگەڵ پڕۆژەی زەکات بۆ 75 خێزان.

کارزان سەلام، بەرپرسی ئۆفیسی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە پارێزگای هەڵەبجە، تایبەت بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند، لە سەرەتای مانگی پیرۆزی ڕەمەزانەوە دەزگای خێرخوازی بارزانی لەسەر ئاستی کوردستان چەند پڕۆژەیەکی گەورەی ڕاگەیاند.

کارزان دەڵێ، لە پارێزگای هەڵەبجە و دەوروبەری، هەڵمەتی دابەشکردنی  هەزار سەبەتەی خۆراکمان دەست پێکرد و بەردەوام دەبین.

ناوبراو هەروەها ڕوونیشی کردەوە، بۆ 75 خێزان لە هەڵەبجە پڕۆژەی زەکاتمان هەیە، پڕۆژەکەمان بە سپۆنسەری کۆمەڵێک بەخشەر دەبێت، کە بەردەوام هاوکارمان دەبن بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژە خێرخوازییەکانمان، ئێمە سوپاسی بەخشەرەکانمان دەکەین سەپۆرتمان دەکەن، تاکو بەردەوام بین لە خزمەتکردنی هەژاران.

ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد، وەک دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە هەڵەبجە، تاکو کۆتایی مانگی ڕەمەزان پڕۆژەکانمان بەردەوام دەبن و هەروەها دوای ڕەمەزانیش بەردەوام دەبین لە ژێر فەلسەفەی بارزانیی نەمر، کە فەرموویەتی، شانازییە مرۆڤ خزمەتکاری گەلی خۆی بێت.

 

عەزیز ڕەسووڵ

هەواڵی پەیوەندیدار