٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نەوزاد ھادی پشتگیری تەواوی پارتی بۆ ئێزیدیەکان لە نەینەوا دەربڕی

سەرچاوە: KDP.info

نەینەوا-KDP.info- میر تەحسین بەگ میری ئێزیدیان سەردانی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە نەینەوا کرد و لەگەڵ نەوزاد ھادی بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستن کۆبووەوە.

لە سەردانەکەیدا ژمارەیەک لە کەسایەتی و سیاسەتمەدار و پیاوانی ئایینی و ڕۆشەنبیرانی ئایینی ئێزیدی یاوەری میر تەحسین بەگیان کرد و لەلایان نەوزاد ھادی و ئەندام و کادیرانی پارتی لە نەینەوا پێشوازییان لێکرا.

لە دیدارەکەدا چەند بابەتێکی گرنگ تاوتوێ کرا و گفتوگۆی لەسەر کرا سەبارەت بە ئێزیدیەکان و ھەروەھا باس لە چۆنیەتی گەیاندنی خزمەتگوزاری و ئاوەدانکردنەوەی ئەو ناوچانە کرا کە لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوو وێران کراون و ھەروەھا چارەسەری ئەو کێشانەی ڕووبەڕووی ناوچە ئێزیدیەکان دەبنەوە بەشێکی تر بوو لەو بابەتانەی تاوتوێ کرا.

لای خۆیەوە نەوزاد ھادی پشتگیری تەواوی پارتی بۆ ئێزیدیەکان دەربڕی و لەگەڵ میر تەحسین بەگ جەختیان لەسەر گرنگی ھەماھەنگی نێوان دەزگا و لایەنە فەرمییەکان کردەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لەسەر ئەساسی گفتوگۆ و سازان، ھەروەھا پاراستنی مافی پێکھاتەکان و پێکەوەژیانی ئاشتییانە جەختی لەسەر کرایەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار