٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نێچیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە ھیوا گەیلانی دەکات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پرسەنامەیەکی ئاراستەی بنەماڵەی ھیوا گەیلانی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و بەرپرسی لقی یازدەی پارتی بەھۆی کۆچی دوایی باوکی کرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠٢٥/٣/١٩، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، بۆ کۆچی دواییی خوالێخۆشبووی باوکیان، سەرەخۆشیی لە ھیوا گەیلانی، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و بەرپرسی لقی یازدەی پارتی دیموکراتی کوردستان کرد. 

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان وێڕای ھاوخەمی، ھیوای خواست خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەزەیی و میھرەبانیی خۆی شاد بکات و ئارامی و دڵنەوایی بە بنەماڵە و کەسوکاری بەڕێزیان ببەخشێت. لای خۆیەوە ھیوا گەیلانی سوپاس و پێزانینی خۆی و خانەوادەکەیانی بۆ پەیوەندی و ھاوبەشیی نێچیرڤان بارزانی لە خەم و پرسەکەیاندا دەربڕی.

هەواڵی پەیوەندیدار