سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان: شانازی به پێگه و ده‌ستكه‌وته‌كانی ئافره‌تانى كوردستانه‌وه ده‌كه‌ین

هه‌ولێر-KDP.info- نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، لە پەیامێکدا بە بۆنەی هەشتی مارس، پیرۆزبایی ڕۆژی جیهانیی ئافرەتان، لە سەرجەم ئافرەتانی کوردستان و جیهان دەکات و دەڵێت، هه‌موو پشتگیرییه‌ك بۆ به‌رده‌وامیى ڕۆڵی كاریگه‌ریان له بنیاتنانی كۆمه‌ڵگەیه‌كی ئازادتر، دادپه‌روه‌رتر و پێشكه‌وتووتردا، دووپات ده‌كه‌مه‌وه.
ئەمەی خوارەوە دەقی پەیامەکەیە:
به بۆنه‌ی هه‌شتی ئادار، ڕۆژی جیهانیی ئافره‌تانه‌وه، به گه‌رمى پیرۆزبایی له هه‌موو ئافره‌تانى كوردستان و عێراق و جیهان ده‌كه‌م، هیوای پێشكه‌وتن و سه‌ركه‌وتنی زیاتریان بۆ ده‌خوازم له هه‌وڵ و خه‌باتیاندا بۆ به‌دیهێنانی دادپه‌روه‌ری و یه‌كسانی. هه‌موو پشتگیرییه‌ك بۆ به‌رده‌وامیى ڕۆڵی كاریگه‌ریان له بنیاتنانی كۆمه‌ڵگەیه‌كی ئازادتر، دادپه‌روه‌رتر و پێشكه‌وتووتردا، دووپات ده‌كه‌مه‌وه.
ژن له كوردستان به درێژاییی مێژوو، له گۆڕه‌پانی خه‌باتی سیاسی و به‌ره‌نگاربوونه‌وه، هه‌روه‌ها له ته‌واوى كایه‌كانى ژیاندا، ئاماده‌یى، ئازایه‌تی و خۆڕاگریی خۆی سه‌لماندووه. ئه‌و به‌شێكی دانه‌بڕاو بووه له كاروانى ئازادیى كوردستان، ئه‌مڕۆش به‌رده‌وامه له ڕۆڵی خۆی له سیاسه‌ت، ئابووری، به‌ڕێوه‌بردن و په‌روه‌رده و به كارایى به‌شداریی له هه‌موو بواره‌كانی ژیاندا ده‌كات. ئێمه شانازی به پێگه و ده‌ستكه‌وته‌كانی ئافره‌تانى كوردستانه‌وه ده‌كه‌ین، به‌ڵام ئه‌وه‌ش ده‌زانین كه بۆ مسۆگه‌ركردنى مافه‌كانی و پاراستنی له توندوتیژی و جیاكاری، هه‌روه‌ها بۆ به‌هێزكردنی پێگه‌ی له هه‌موو كه‌رته‌كاندا، كاری هەمەلایەنە و زیاتر پێویسته.
كۆتاییهێنان به توندوتیژی دژی ژنان، پاراستنی مافه‌كانیان و دابینكردنی ژینگه‌یه‌ك كه به‌شداریی یه‌كسانیان له هه‌موو بواره‌كانى ژیاندا مسۆگه‌ر بكات، به‌رپرسیاریه‌تییه‌كی گشتییه. له‌سه‌ر هه‌موومانه وه‌ك كه‌س، خێزان، په‌روه‌رده و له گشت دامه‌زراوه‌كان و له كۆمه‌ڵگەدا، هه‌وڵی زیاتر بده‌ین بۆ دڵنیابوون له‌وه‌ی كه كوردستان نموونه‌یه‌ك بێت له یه‌كسانی، دادپه‌روه‌ری و مافه‌كانی مرۆڤ. هه‌روه‌ك هه‌میشه جه‌ختمان كردووه‌ته‌وه، بنیاتنانی كۆمه‌ڵگەیه‌كی دیموكراسی و پێشكه‌وتوو بێ مسۆگه‌ركردنی ماف و ئازادیی ژن و به‌هێزكردنی ڕۆڵ و پێگه‌ى له هه‌موو بواره‌كاندا، به‌دی نایه‌ت.
له‌م یاده‌دا به ڕێزه‌وه هه‌موو ئه‌و ئافره‌تانه‌ى قوربانیی گه‌وره‌یان داوه، هه‌روه‌ها هه‌موو ئه‌وانه‌ی بوونه‌ته قوربانیی توندوتیژی و توندڕه‌وی، به‌بیر ده‌هێنینه‌وه. پابه‌ندیى به‌رده‌واممان دووپات ده‌كه‌ینه‌وه بۆ چه‌سپاندنی كولتووری پێكه‌وه‌ژیان، لێبورده‌یی و یه‌كسانی. هه‌رچیمان له‌ده‌ست بێت درێخى ناكه‌ین بۆ بنیاتنانى كۆمه‌ڵگەیه‌ك كه تیایدا ژن هاوبه‌شێكی ڕاسته‌قینه بێت له دروستكردنی داهاتوودا.
سڵاو بۆ هه‌موو ئه‌و ئافره‌تانه‌ى له‌پێناو مافه‌كانیاندا خه‌بات ده‌كه‌ن.
سڵاو بۆ گیانی قوربانیانی توندوتیژی.
هه‌ر شكۆدار بێت ڕۆژی جیهانیی ژنان.
نێچیرڤان بارزانی
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
٨ی ئاداری ٢٠٢٥




