٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پێشبینی كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتوو له‌ KDPیه‌وه‌ بزانه‌

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info- بەشی پێشبینیی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پێشبینییەكانی كەشوهەوا بۆ 48 كاتژمێری داهاتوو بڵاو كردەوە.

ئەمڕۆ هەینی 7/3/2025، بەشی پێشبینیی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن پێشبینییەكانی كەشوهەوای بۆ 48 كاتژمێری داهاتوو بڵاو كردەوە و ئاماژەی بەوە داوە، ئەمڕۆ، ئاسمان بە گشتى هەور دەبێت، لە کاتەکانی ئێوارە لە پارێزگاكانی سلێمانی، هەڵەبجە و کەرکووک، هەروەها لە ئیدارەی گەرمیان، نمەباران و بارانی مامناوەند دەبارێت.

باس لەوەش كراوە، هەر ئەمڕۆ و لە کاتەکانی درەنگانی شەودا، کاریگەریی دابارین زیاتر دەبێت و زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە، هەندێک کات لێزمەباران دەبارێت و هەورەتریشقەشی لەگەڵدا دەبێت.

بەشی پێشبینیی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن پێشبینیی ئەوەش دەكات، ئەمشەو لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی پارێزگای هەولێر، کەمێک بەفر و کڕێوە ببارن.

ئەوەش خراوەتە ڕوو، سبەی شەممە 9/3/2025، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، لە کاتەکانی بەیانیی زوودا بارانی مامناوەند دەبارێت، پاشان لە هەندێک ناوچەدا بۆ نمەبارانی پچڕپچڕ دەگۆڕێت، بەڵام لە سنووری پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە، هەروەها ئیدارەی گەرمیان، کاریگەریی دابارین زیاتر دەبێت، هەندێک کاتیش لەم ناوچانەدا، لێزمەباران دەبارێت و هەورەتریشقەشی لەگەڵدا دەبێت.

هەواڵی پەیوەندیدار