جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ١٤ ساڵەی دامەزراندنی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی پیرۆز دەکات

ھەولێر-KDP.info- جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، بەبۆنەی ١٤ ساڵەی دامەزراندنی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە، گەرمترین پیرۆزباییتان ئاراستە دەکەم و ھیوادارم ھەمیشە لە گواستنەوەی ھەواڵەکان بە شێوەیەکی ڕاست و دروست بەردەوام بن و ھەمیشە سەرکەوتوو بن.
دکتۆر شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە پەیامەکەیدا بەبۆنەی ١٤ ساڵەی دامەزراندنی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان پیرۆزبایی لە ستافی ماڵپەڕی فەرمی پارتی دەکات و دەڵێ، بە بۆنەی تێپەڕبوونی ١٤ ساڵ بەسەر دامەزراندنتان، پیرۆزباییەکی گەرم لە ستافی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دەکەم و ھیوادارم سەرکەوتوو بن لە ئەرکی خۆتان بۆ گواستنەوەی ھەواڵەکان بە شێوەیەکی ڕاست و دروست، بۆیە داواکارم لە کارەکەتان بەردەوام بن و ھەر سەرکەوتوو بن، کە ١٤ ساڵە خزمەت بە بواری ڕاگەیاندن دەکەن بێ پچڕان.
بڵند ئیبراھیم




