"به‌گوژمه‌ی 240 ملیار پڕۆژه له قه‌زای شێخان ئه‌نجامدراون"

شێخان -KDP.info- قایمقامی قه‌زای شێخان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به گوژمه‌ی زیاتر له 240 ملیار دینار پڕۆژه‌ی له سنووری قه‌زای شێخان ئه‌نجام داوه، ده‌شڵێ "به‌شێك له پڕۆژه‌كان ستراتیژین."
سه‌ردار شێخ یه‌حیا، قایمقامی شێخان به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند "حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تەنیا لە سەردەمی کابینەی نۆ به گوژمه‌ی زیاتر له 240 ملیار دینار پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری له سنووری قه‌زای شێخان ئه‌نجام داوه، به‌شێك له‌و پڕۆژانه ته‌واوبوونه و كه‌وتوونه‌ته خزمه‌ت هاووڵاتییانی سنووری ئێمه، به‌شێكی دیكه‌یش هێشتان کاریان تێدا دەکرێت، به‌شێك له‌و پڕۆژانه‌ی قه‌زای شێخان ستراتیژین، وه‌ك پڕۆژه‌ی ڕێگای په‌رستگای لالش، ڕێگه‌ی شێخان باعه‌درێ و چه‌ندانی دیكه‌ش."
قایمقامی شێخان ڕوونی كرده‌وه " پڕۆژه‌كان هه‌موو بواره‌كانی ئاو، كاره‌با، په‌روه‌رده، ته‌ندروستی و ڕێگاوبان له‌خۆ ده‌گرێت، دوای ته‌واوبوونیان قه‌زای شێخان ده‌چێته قۆناغێكی دیكه‌ی ئاوه‌دانی و خۆشگوزه‌رانی."
سه‌ردار شێخ یه‌حیا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد "حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌و ساڵانه‌ی دوایی گرینگیه‌كی زۆری به قه‌زای شێخانداوه، به‌رده‌وام پڕۆژه جێبه‌جێ كراون، بێگومان پڕۆژه‌كان به‌رده‌وام ده‌بن، حکومەتیش به‌پێی بودجه‌ی به‌رده‌ست درێغی ناكات له گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاری."
قائید میرۆ




