هه‌ڵوێستى سه‌رۆكایه‌تى ده‌رباره‌ى ڕه‌فتارى سوپا ده‌رهه‌ق به جووتیارانى كورد

هه‌ولێر-KDP.info- لەبارەی رووداوەكانی ئەمڕۆی پارێزگاری كەركووك كە سوپای عێراق دەرهەق بە جووتیارانی كوردی كرد، گوتەبێژی سەرۆكایەتی هەرێم هەڵوێستی سەرۆكایەتی هەرێمی لە بارەی رووداوەكە راگەیاند و ئاماژەی دا كە ئەم رەفتارانە زیان بە پێكەوەژیان و ئاشتی كۆمەڵایەتی دەگەیەنن.
ده‌رباره‌ى ئه‌و ڕه‌فتاره‌ى له‌لایه‌ن هه‌ندێك له ئه‌ندامانى سوپاى عێراقه‌وه ده‌رهه‌ق به جووتیارانى كورد له سنوورى كه‌ركووك كراوه، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2025/2/17 له لێدوانێكدا بۆ ماڵپه‌ڕى سه‌رۆكایه‌تى، دڵشاد شه‌هاب وته‌بێژى سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان ڕاگه‌یاند، "ئه‌و ڕه‌فتاره به ته‌واوى ڕه‌تكراوه‌یه و مایه‌ى قبووڵكردن نییه. سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان له نزیكه‌وه به‌دواى بابه‌ته‌كه‌دا چووه و داواى له لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كردووە ڕێكارى پێویست به‌رامبه‌ر به ئه‌نجامده‌رانى ئه‌و كاره بگرنه به‌ر و ڕێگا له دووباره‌بوونه‌وه‌ى بگرن.
وته‌بێژى سه‌رۆكایه‌تى هه‌روه‌ها گوتى، "ئه‌م ڕه‌فتارانه زیان به پێكه‌وه‌ژیان و ئاشتیى كۆمه‌ڵایه‌تى ده‌گه‌یه‌نن و ده‌بێ هه‌موو لایه‌ك ئه‌و جۆره مامه‌ڵه و ڕه‌فتارانه ڕه‌ت بكه‌نه‌وه و سه‌رزه‌نشتى ئه‌نجامده‌رانى بكه‌ن و ڕووبه‌ڕووى سزاى یاسایی‌یان بكه‌نه‌وه.




