٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ھیوا ئەحمەد مستەفا: لە ھەوڵداین بۆ ڕاگرتنی دەستوەردانی سوپا لە کاری جووتیارانی کورد

سەرچاوە: KDP.info

کەرکووک -KDP.info- بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستان (کەرکووک _ گەرمیان) رایگەیاند، "لەڕێگەی  وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەمانەوێت ئەو ڕێگرییانەی لە جووتیارانی کورد لە کەرکووک دەکرێت ڕابگیرێت، چونکە ئەوەی دەکرێت غەدرە لە خەڵکی ئێمە دەکرێت. 

ھیوا ئەحمەد مستەفا، بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستان (کەرکووک _ گەرمیان)، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا گوتی، "داوامان لە وەزیری ناوخۆ کردووە پەیوەندی بە بەغداوە بکات بۆ ئەوەی ڕێگری لە جووتیارانی کورد کۆتایی پێ بێنێت، داواش لە نوێنەرانی کورد لەبەغدا دەکەین پەیوەندی بە لایەنی پەیوەندیدار بکەن بۆ ڕاگرتنی دەستوەردانی سوپای عێراق لەکاری جووتیارانی کورد." 

ھیوا ئەحمەد مستەفا گوتیشی، "ئەوەی دەکرێت ھیچ پێویست نییە، غەدرێکە لە گەلی کورد لە کەرکووک دەکرێت، پێویستە بەرگریی لە خەڵکی خۆمان بکەین. 

 

هەواڵی پەیوەندیدار