٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان سوپاسى كۆنگرێسى ئه‌مه‌ریكا ده‌كات

سەرچاوە: KDP.info

میونشن-KDP.info- ھەر لە درێژەی کارنامەکەیدا لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ھەینی ٢٠٢٥/٢/١٤، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، لە دیدارێکدا لەگەڵ دۆستی دێرینی کوردستان، ئەندامی ئەنجومەنی پیرانی ئەمەریکا سیناتۆر کریس ڤان ھۆڵن، سوپاسی پشتگیریی بەردەوامی کۆنگرێسی ئەمەریکای لە ھەرێمی کوردستان کرد.

لای خۆیەوە سیناتۆر ھۆڵن ستایشی ڕۆڵی ھەرێمی کوردستانی لە پاراستنی ئارامی و سەقامگیریی لە ناوچەکە کرد و بەردەوامیی پشتیوانیی کۆنگرێس و دۆستانی گەلی کوردستانی لە ئەمەریکا بۆ ھەرێمی کوردستان، دووپات کردەوە.

دوایین پێشھاتەکانی ناوچەکە بەگشتی و لێکەوتەکانی لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو.

هەواڵی پەیوەندیدار