٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەسروور بارزانی پیرۆزبایی لە سەرکردایەتی و گەلی لوبنان دەكات

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، مەسروور بارزانی پێکهێنانی حکوومەتی نوێی لوبنان پیرۆز دەکات و پشتیوانیی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیشی بۆ دووپات دەکاتەوە. 

یەکشەممە، 09-02-2025، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پۆستێکی تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس، پیرۆزبایی لە سەرکردایەتی و گەلی لوبنان کرد بە بۆنەی ڕاگەیاندنی پێکهێنانی حکوومەتی نوێ بە سەرۆکایەتیی دادوەر نەواف سەلام.

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، هیوای سەرکەوتن بۆ حکوومەتی نوێی لوبنان دەخوازێت و پشتیوانیی هەوڵەکانیشی دەکات بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایش، سەقامگیریی و گەشەسەندن بۆ خەڵکی لوبنان و بەرەوپێشبردنی ئەو وڵاتە. 

سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، لە بەشێکی دیکەی پۆستەکەیدا پشتیوانیی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ حکوومەتی نوێی لوبنان دووپات کردووەتەوە. 

هەواڵی پەیوەندیدار