٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەکتەبی سیاسیی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی خاتوو (فەزیلە مەلا محەممەد) دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی خاتوو (فەزیلە مەلا محەممەد)، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی ناوبراو دەکات.

دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان.

بۆ ماڵباتی خوالێخۆشبوو خاتوو (فەزیلە مەلا محەممەد باگولاتکی)

بە خەم و پەژارەوە ھەواڵی کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو، خاتوو (فەزیلە مەلا محەممەد باگولاتکی) مان پێگەیشت، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی ئێوە و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەین، خۆمان بە ھاوبەشی خەمتان دەزانین.

لە خودای گەورە داواکارین ئارامی و دڵنەوایی بە ھەڤاڵ و دۆست و خزم و ھەموو لایەک ببەخشێت و گیانی کۆچکردووش بەر دلۆڤانی خۆی بخات.

 

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان

 ٥ی شوباتی ۲۰۲٥

هەواڵی پەیوەندیدار