غازی فەیسەڵ له ڕێگهی KDPیهوه باسی گرنگیی پەیوەندیەکانی کوردستان و ئوردن دەکات

ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری ناوەندی عێراقی بۆ توێژینەوە ستراتیژییەکان سەبارەت بە سەردانەکەی سەرۆکی حکوومەت بۆ ئوردن دەڵێت، لایەنی ئوردنی پێشوازییەکی گەرمیان لە شاندی کوردستان کرد و هەرێمی کوردستانیان وەک هاوبەشێکی ستراتیژی لە ناوچەکەدا لە قەڵەمدا، هاوکات ئەم سەردانە دەرفەتێکی بەنرخە بۆ پەرەپێدانی هاریکاری لە بوارە جۆراوجۆرەکان.
د.غازی فەیسەڵ، بەڕێوەبەری ناوەندی عێراقی بۆ توێژینەوە ستراتیژییەکان، لە لێدوانێکی تایبەتدا بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند، "سەردانی سەرۆکی حکوومەت بۆ ئوردن دەرفەتێکی بەنرخە بۆ پەرەپێدانی هاریکاری لە بوارە جۆراوجۆرەکان و بەهێزکردنی پەیوەندییە دیبلۆماسییەکان، چونکە هەردوولا شوێنی گرنگیی ناوچەکەن، واتا لە کۆبوونەوە فەرمییەکاندا، شاندی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی مەسروور بارزانی گفتوگۆی بەرفراوان و قووڵیان لەگەڵ بەرپرسانی ئوردنی ئەنجامدا، تەوەرەکانی گفتوگۆش بریتی بوون لە هاریکاری سیاسی، ئابووری، ئەمنی، کولتووری و دیبلۆماسی.
د.غازی فەیسەڵ باس لەوەش دەکات، "لایەنی ئوردنی پێشوازیی گەرمی لە شاندی کوردستان کرد و گرنگیی هەرێمی کوردستانیان وەک هاوبەشێکی ستراتیژی لە ناوچەکەدا پێ ڕاگەیاند، هەروەها هەردوو لایەن جەختیان کردەوە لەسەر گرنگیی بەردەوامبوون لە گفتوگۆ و پتەوکردنی پەیوەندییەکان.
فەیسەڵ گوتیشی، "سەردانەکە دەرخەری ئیرادەی سیاسیی هەردوو لایەن بوو بۆ پتەوکردنی هاریکاری، گەشەپێدانی پەیوەندییە دراوسێیەتییەکان، و بەرگریکردن لە بەرژەوەندییە هاوبەشەکان، هاوکات شاندی هەرێمی کوردستان گفتوگۆکانیان بە سەرکەوتووانە بەڕێوەبرد و هیوای پەرەسەندنی زیاتری پەیوەندییەکانیان دەربڕی.
ناوبراو ئاماژەیدا، ئەم پەیوەندیانە هەڵوێستە هاوبەشەکان پێشاندەدات و هەردوولایەن دەتوانن ڕووبەڕووی ئاستەنگ و ئالەنگارییەکان ببنەوە.
کاروان باعەدری




