ڕۆژبهیانی بۆ KDP: ساڵی داهاتوو ساڵی پێکهێنانی حکوومەتێکی بەهێز و خۆڕاگر دەبێت

ههولێر-KDP.info- ئهندامێكی كۆمیتهی ناوهندیی پارتی ئاشكرای كرد، پارتی ئامادهكاری بۆ چهند پرۆسهیهك دهكات له ساڵی داهاتوودا و دهشڵێ، ساڵی داهاتوو، ساڵی پێکهێنانی حکوومەتێکی بەهێز و خۆڕاگر دەبێت.
جوان رۆژبهیانی، ئهندامی كۆمیتهی ناوهندیی پارتی، له لێدوانێكی تایبهت بۆ ماڵپهڕی فهرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، "بەرنامە و خزمەتکردنی پارتی هەمیشە بەردەوامە، جا چ لە بواری حزبی و چ لە بواری حکوومەت، لە بواری حزبیدا پارتی بەرنامەی بەردەوامی و نوێبوونەوەی هەیە، لە ساڵی داهاتووشدا بڕیارە ههڵبژاردنی ئۆرگانهكان لقەکانی بەغدا و سنووری دەرەوەی ئیدارەی هەرێم و چەند ناوچەیەکی سنووری هەرێم کە ههڵبژاردنی ئۆرگانهكانی تێدا نەکرابوو، ئەنجام بدرێ و ئەو ئیش و کارانهی کە حزب بەرنامەی بۆ داناوە، لە ساڵی داهاتوودا بەردەوامیی پێ بدا.
ئهندامەکەی كۆمیتهی ناوهندیی پارتی دهشڵێـت، "پارتی خۆی ئامادە دەکات بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، کە وا بڕیارە لە ئۆکتۆبەری ٢٠٢٥ ئەنجام بدرێ و دووبارە بە هیمەتی خوا و خەڵکی دڵسۆزی هەرێمی کوردستان، پارتی بە سەربەرزانە و بە هەگبەی پڕ لە خزمەتەوە بەرەو ئەو قۆناغە هەنگاو دەنێت.
جوان رۆژبهیانی، پهیوهست بە ئەرکی پارتی لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی داهاتوو، پەلەکردنە لە پێکهێنانی کابینەی دەیەم و دەستبەکاربوونی حکوومەتی نوێ گوتی، "ئەکید بە هەوڵ و هیمەتی پارتی و جەنابی مەسروور بارزانی، حکوومەتێکی بەهێز و خۆڕاگر لە بەرنامەدایە بۆ خزمەتکردنی خەڵکی هەرێمی کوردستان و دابینکردنی مافە ڕەواکانیان، هەروەها پلان و بەرنامەی گرنگ لەئارادایە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ عێراق، ساڵی داهاتووش، ساڵی پێکهێنانی حکوومەتێکی بەهێز و خۆڕاگر دەبێت.
قائید میرۆ




