٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

عەلی حوسێن: گۆڕانکارییەکان دەخوازن کە زیاتر تەباو یەکڕیز بین

سەرچاوە: KDP.info

سلێمانی-KDP.info- ئەمڕۆ لە دیدارێکدا عەلی حوسێن ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی سلێمانی - ھەڵەبجە - ڕاپەڕین، لەگەڵ ھەڤاڵانی ناوچەکانی (بەکرەجۆ، سەرچنار، ناوچەی ناوەندە ئەکادیمییەکان، ناوچەی ٣، ناوچەی ٢) کۆبووەوە و سوپاس و پێزانینی سەرۆک بارزانی گەیاندە سەرجەم ئەندام و دۆست و لایەنگرانی پارتی.

لە درێژەی ئەو کۆبوونەوانەی کە لەگەڵ سەرجەم چین و توێژە جیاجیاکانی ناوچەکان دەیکات، ئەمڕۆ ٢٠٢٤/١٢/١٥، عەلی حوسێن ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی سلێمانی - ھەڵەبجە - ڕاپەڕین، بە ئامادەبوونی دکتۆرە ئەشواق جاف یاریدەدەری بەرپرسی مەکتەب و بەرپرسی بەشەکانی مەکتەب لە ھۆڵی بۆنەکانی لقی ٤ لەگەڵ ھەڤاڵانی بەرپرسی بنکەکان و جێگرانی بەرپرسی بنکەکانی لیژنەی ناوچەکانی (بەکرەجۆ، سەرچنار، ناوچەی ناوەندە ئەکادیمییەکان، ناوچەی ٣، ناوچەی ٢) کۆبوونەوە و سوپاس و پێزانینی سەرۆک بارزانی گەیاندە ھەڤاڵانی بەرپرس و جێگرانی بەرپرسی بنکەکان و لەڕێی ئەوانیش بۆ سەرجەم ئەندامان و دۆست و لایەنگرانی پارتیمان کە پێشمەرگە ئاسا لەکاتی بانگەشەی ھەڵبژاردن و ڕۆژی دەنگدان بۆسەرخستنی لیستی ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان تێکۆشاون.

لە وتەیەکی بۆ ئامادەبووان عەلی حوسێن ڕایگەیاند، پارتی حیزبی خەڵکەو ھەمیشە لەناو خەڵک بووە و لە ئامانج و پەیامەکانی خەڵکی چەواشە نەکردووە، چونکە چۆن دەبێت حیزب لە دەسەڵات بێت و مووچەخۆر و خەڵک چەواشە بکات؟! ئەوەی ئێستا دەگوزەرێت لە نەدانی مووچەو بوودجە بڕیاری سیاسییە، لە بەشێکی دی قسەکانی ئاماژەی دا بەوەی کە پارتی دەیەوێت لە ئیدارەی خۆجێی سلێمانی، ھەڵەبجە، ڕاپەڕین، دەسەڵاتی ھەبێت و ئامانجی خزمەتکردنی زیاتری خەڵکە لەم سنوورە، وە دەبێت ھەمووان ئەوە بزانن کە پارتی ئێستا لەسەر ئاستی ناوخۆی کوردستان و دەرەوەش باوەڕپێکراوترین حیزبە، چونکە خاوەنی یەک ملیۆن دەنگدەرە.

لەدرێژەی قسەکانیدا عەلی حوسێن ھێمای بۆ ئەوەکرد، بارودۆخ و گۆڕانکارییەکان دەخوازن کە ئێمە زیاتر تەباو یەکڕیز بین، چونکە بەتەبای و یەکڕیزی کوردستان زیاتر بەھێز دەبێت و دەستکەوتی زیاتر بەدەست دەھێنین، لە کۆتایی کۆبوونەوەکە سوپاس و پێزانینی مەکتەبی ڕێکخستنی سلێمانی - ھەڵەبجە - ڕاپەڕین، لەڕێی بەرپرسانی ناوچەکان بەخشرایە ھەڤاڵانی بەرپرس و جێگرانی ئەو ناوچانە.

هەواڵی پەیوەندیدار