لە دھۆک مۆڵەت بە ١٣ پرۆژەی تر دەدرێت

دهۆك -KDP.info- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی وه‌به‌رهێنانی دهۆك دەڵێت: له چه‌ند ڕۆژی دابێ مۆڵه‌ت به ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌ی نوێی وه‌به‌رهێنان ده‌درێت و پڕۆژه‌كانیش گرینگ و ستراتیژین.
د.هه‌ڤاڵ ئاكره‌یی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی وه‌به‌رهێنانی دهۆك به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند "ئه‌مساڵ مۆڵه‌ت به نزیكه‌ی 17 پڕۆژه‌ی نوێی وه‌به‌رهێنان دراوه، بڕیاره له ڕۆژانی داهاتوو مۆڵه‌ت به نزیكه‌ی 13 پڕۆژه‌ی دیكه‌ش بدرێت، كۆی پڕۆژه‌كانی ئه‌مساڵ مۆڵه‌تیان پێ ده‌درێت ده‌گه‌نه 30 پڕۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان".
به‌رێوه‌به‌ری گشتی وه‌به‌رهێنانی دهۆك گوتیشی "هه‌موو ئه‌و پڕۆژانه‌ی پێشتر مۆڵه‌تیان پێ دراوه پڕۆژه‌ی ستراتیژی و گرینگن بۆ پارێزگای دهۆك، ئه‌وانه‌شی بڕیاره له چه‌ند ڕۆژی داهاتوو مۆڵه‌ت وه‌ربگرن له كه‌رته جیاوازه‌كانن".
د.هه‌ڤاڵ ئاكره‌یی ئاماژه‌یشی دا، ئێستا حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان زیاتر گرینگی به كه‌رته‌كانی كشتوكاڵ و پیشه‌سازی و بازرگانی ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی ژێرخانی ئابووری هه‌رێمی كوردستان زیاتر گه‌شه بكات و كاریگه‌ریان له‌سه‌ر ئابووری وڵات هه‌بێت.
قائید میرۆ




