وتاری پارتی له کۆنفرانسی پارتە سیاسییەکانی ئاسیا پێشكهش كرا

کەمبۆدیا-KDP.info- شاندێکی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی بە بانگھێشتی فەرمی ئامادەی دوازدەیەمین کۆنفرانسی پارتە سیاسییەکانی ئاسیا (The InternationalConference of Asian Political Parties-ICAPP) دەبێت لە فنۆم پێن، پایتەختی کەمبۆدیا دهبێت.
شاندی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموكراتی كوردستان كه پێکھاتوون لە بەرێزان ھۆشیار سیوەیلی و عبدالسلام عبداللە و د. دیاری شیروانی و شکار نەقشبەندی، لە ڕۆژی یەکەمی دوازدەیەمین کۆنفرانسی پارتە سیاسییەکانی ئاسیا وتاری پارتییان پێشكهش كرد.
شایانی باسه کۆنفرانسی پارتە سیاسییەکانی ئاسیا 50 پارتی سیاسی لە 30 وڵاتەوە بەشداربوون.
هاوكات رێكخراوی ICAPP ٢٠ ساڵ لەمەوبەر دامەزراوە و بۆتە چەتری کۆکەرەوەی ژمارەیەکی زۆر لە پارتەکانی ئاسیا بەبێ ڕەچاوکردنی ئایدۆلۆجی و بۆچوونی سیاسی.




