د.چنار سەعد بۆ KDP، بەرنامەی تواناسازیی کادیران و رێکخستنەکانی پارتی دەخاتە ڕوو

هەولێر-KDP.info- د.چنار سه‌عد دەڵێت، به به‌رنامه و پلانی سه‌رده‌میانه پرۆسه‌ی تواناسازی و پێگه‌یاندنی كادیر و ڕێكخستنه‌كانمان به‌ره‌وپێش ده‌به‌ین، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ به‌شی پێگه‌یاندنی لقه‌كان بەردەوام خوله‌كانی پێگه‌یاندن فراوانتر ده‌كه‌ین.
د.چنار سەعد ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و بەرپرسی بەشی دیراسات و پێگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە لێدوانێکی تایبەت بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند: بە شێوەیەکی وەرزی لە چوارچێوەی ئەو دەسەڵاتەی پێمان دراوە و لە پەیڕەو و پرۆگرامی کۆنگرەی ١٤ هاتووە، بەشی پێگەیاندن لە لقەکان کراوەتەوە، ئێمه جگه له‌وه‌ی لە ئاستی باڵادا بایەخ بە پێگەیاندنی کادر دەدەین، به پێویستمان زانیوه بە شێوە ئاسۆییەکەش، بە وردی کار لەسەر تواناسازی کادر و ئەندام و ڕێکخستنەکانمان بکەین، ئەو بڕیارە لە پەیڕەو و پرۆگرامی کۆنگرەی چواردەیەمدا چەسپێنراوە.
د.چنار گوتی: ئێمە لە هەماهەنگیداین لەگەڵ بەشی پێگەیاندنی لقەکان و ئۆرگانەکانی ڕێکخستنەکان، بۆ ئەوەی ئەم چالاکییە گەشە پێ بدەین، بەرنامەیەکمان هەیە بۆ بەهێزکردنی تواناکان، هەرجارە و سەرنج دەخەینە سەر بوارێک، ئامانجیش بردنەسەری ئاستی هۆشیاری و مەعریفی کەوادری حزبە، لە ئاستی ناوچە، ڕێکخراو و بنکەکان و لەسەر ئاستی لقەکانیش، بۆ ئەو مەبەستە کۆمەڵێک خول لەبەردەستن کە بە هەماهەنگی پێکەوە دەیکەینەوە، ئێمە وەک بەشی دیراسات و پێگەیاندن کار لەسەر ڕێکخستن و گەڵاڵەکردنی مەنهەجەکان و ئامادەکردنی مامۆستا و ڕاهێنەری پێویست بۆ ئەم بوارانە دەکەین و کەڵک لە کادر و ئەندامانی ئاکادیمی خۆمان وەردەگرین و خولیان بۆ دەکەینەوە، ئۆرگانەکانی ئێمەش هەڵدەستن بە جێبەجێکردنی پرۆسەکە، لەسەر ئاستێکی بەرفراوان و هاوسەنگ، ئەم هەنگاوەمان پێش هەڵبژاردن دەست پێکردووە و بەردەوامیش دەبین.
چنار سەعد گوتیشی: ئێمە تەنانەت کار لەسەر کردنەوەی خولی پسپۆریی و تایبەتمەندیش دەکەین، لە بوارەکانی مەعریفەی مێژویی، هەڵبژاردن و هەموو ئەو بوارانەی پێویستە کادیرێکی حزبی بیزانێت، هەروەها بەکارهێنانی تەکنەلۆژیا و سۆشیال میدیا بە شێوەیەکی زانستی.
ئێمه زیاتر ڕۆڵی سه‌رپه‌ره‌شتیار ده‌بینین وه‌ك دیراسات، به‌ڵام لایه‌نی جێبه‌جێكار به‌شی پێگه‌یاندن و ئۆرگانه په‌یوه‌نداره‌كانی لق و ڕێكخستنه‌كانن، ئێمه له هه‌ر قۆناغێک كۆبوونه‌وه ده‌كه‌ین و هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ كاره‌كانی ڕابردوومان ده‌كه‌ین و به‌رنامه‌ڕێژی نوێ بۆ داهاتوومان ده‌كه‌ین، خوله‌كان به شێوه‌یه‌ك ده‌بن كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ئه‌رك و كاری ڕۆژانه‌ی كادر و ئه‌ندامانی حزب نه‌بێت، هه‌فه‌تانه به‌ڕێوه‌یان ده‌بەین، هه‌مومان له‌سه‌ر ئه‌وه كۆكین، ئه‌م شێوازه شێوازێكی سه‌رده‌میانه‌یه، له‌پاڵ ئیش و كاری ئۆرگانیی ڕۆژانه، بواره‌كانی تواناسازی كادر و ڕێكخستنه‌كانیشمان به‌رینه پێش.
سه‌لاح جه‌لال




