٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەکتەبی سیاسیی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی (عەزیز مستەفا خۆشناو) دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی (عەزیز مستەفا خۆشناو) پێشمەرگەی دێرینی شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی ناوبراو دەکات.

دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی سیاسیی پارتی.

بۆ خانەوادەی خوالێخۆشبوو (عەزیز مستەفا خۆشناو)         

بە خەم و پەژارەوە ھەواڵی کۆچی دوایی، پێشمەرگەی دێرینی شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان، خوالێخۆشبوو (عەزیز مستەفا خۆشناو)مان بیست، بە خەمناکییەوە پرسە و  سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی ئێوە و کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەین، خۆمان بە ھاوبەشی خەمتان دەزانین.

ھیوادارین ھاوخەمی ھەڤاڵ و دۆست و خزمانی خوالێخۆشبوو ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و ناخۆشیتان کەم بکاتەوە و ئەمە دوا کۆستتان بێت. 

 

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان

٦ی نۆڤێمبەری ٢٠٢٤

هەواڵی پەیوەندیدار