مەکتەبی سیاسیی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی خاتوو (ڕەحمە ئەحمەد محەممەد) دەکات

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی خاتوو (ڕەحمە ئەحمەد محەممەد) پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی ناوبراو دەکات.
دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی سیاسیی پارتی.
بەڕێز خانەوادەی خوالێخۆشبوو خاتوو (ڕەحمە ئەحمەد محەممەد)
بە غەم و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو خاتوو (ڕەحمە ئەحمەد محەممەد)مان بیست، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی ئێوە و کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەین، خۆمان بە ھاوبەشی خەمتان دەزانین.
ھیوادارین ھاوخەمی دۆست و خزمانی خوالێخۆشبوو ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و ناخۆشیتان کەم بکاتەوە و ئەمە دوا کۆستتان بێت.
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
٤ی نۆڤێمبەری ٢٠٢٤




