ده‌زگای خێر خوازیی بارزانی به‌رده‌وامه له هاوكاری كردنی منداڵانی بێ سه‌رپه‌رشت

له‌درێژه‌ی كار و چالاكییه خێرخوازییه‌كانیدا، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به‌بۆنه‌ی رۆژی جیهانی منداڵانه‌وه، هه‌ستا به‌دابه‌شكردنی دیاری و هاوكاری به‌سه‌ر 210 منداڵی بێسه‌رپه‌رشت و كه‌مده‌رامه‌تی سنووری پارێزگای سلێمانی كه هه‌ریه‌كه له شارۆچكه‌ی بازیان، ته‌كیه، ته‌یناڵ، باینجان و گۆپاڵای له‌خۆگرتبوو.
به‌بۆنه‌ی رۆژی جیهانی منداڵان، وه‌ك نه‌ریتێكی به‌رده‌وام و ساڵانه‌ی له خزمه‌تگه‌یاندن به منداڵان و هاوكاریكردنیان له‌چه‌ندین رووه‌وه و دابینكردنی پێداویستیه‌كانی خوێندن و یارمه‌تیدانی بێسه‌رپه‌رشتان و كه‌مده‌رامه‌تان، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی ئه‌مساڵ و له‌جه‌ژنی جیهانی منداڵاندا، هه‌ڵسا به دابه‌شكردنی هاوكاری و یارمه‌تی به‌سه‌ر منداڵانی كه‌مده‌رامه‌ت و بێسه‌رپه‌رشتی سنووری پارێزگای سلێمانی، كه منداڵانی شارۆچكه‌کانی بازیان، ته‌كیه، ته‌یناڵ، باینجان و گۆپاڵای له‌خۆگرتبوو.
له‌و باره‌یه‌وه مو‌سا ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی رایگه‌یاند: وه‌ك ئه‌ركێكی هه‌میشه‌یی ده‌زگاكه‌مان، هه‌موو ساڵێك و له‌رۆژی جه‌ژنی جیهانی منداڵاندا، منداڵانی ده‌ڤه‌ره جیاجیاكانی كوردستان به‌سه‌ر ده‌كه‌ینه‌وه‌و دیاری و پێویستیان به‌سه‌ردا دابه‌ش ده‌كه‌ین، هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند: بۆ ئه‌مساڵ به‌پێویستمان زانی بازنه‌ی هاوكارییه‌كانمان بۆ منداڵانی بێسه‌رپه‌رشت و كه‌مده‌رامه‌ت فراوانتر بكه‌ین و تێیدا منداڵانی ئه‌و ده‌ڤه‌رانه له‌سنووری پارێزگای سلێمانی به‌سه‌ر بكه‌ینه‌وه‌و هاوكارییان به‌سه‌ردا دابه‌ش بكه‌ین


__2021_04_03_h23m18s5__JH.jpg)

