یوسف شوانی: پشتیوان به‌خوا رۆژی 20ی مانگ ئاهه‌نگی سه‌ركه‌وتن له‌چه‌مچه‌ماڵ ده‌گێڕین

چه‌مچه‌ماڵ-KDP.info-به‌رپرسی لقی 19ی چه‌مچه‌ماڵی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاماژه به‌وه ده‌كات، كه ده‌بوو به‌رپرسانی ئه‌م سنووره خه‌مخۆری شاری چه‌مچه‌ماڵ بن،وه‌ك پارتی دیموكراتی كوردستان نه‌ك شه‌ر به‌م شاره بفرۆشن.
یوسف شوانی، به‌رپرسی لقی 19ی پارتی له چه‌مچه‌ماڵ بۆ ماڵپه‌ری فه‌رمی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: ”پارتی و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌میشه چاویان لەوەیە زۆرترین خزمه‌ت به‌و ناوچانه بکەن کە قوربانییان داوه، یه‌كێك له‌و ده‌ڤه‌رانه‌ش سنووری شاری چه‌مچه‌ماڵه، پارتی و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام له خه‌می ده‌ڤه‌ره‌كه‌ی ئێمه‌دا بووە، پارتی شه‌ر به‌شاره‌كه نافرۆشێتت شه‌ری بۆ ده‌كات بۆیه ئه‌م جاره شاری چه‌مچه‌ماڵ بۆ پارتی قه‌ڵای زه‌رد ده‌بێت پشتیوانی به‌خوا و په‌یامی سه‌رۆك بارزانی رۆژی 20ی مانگ ئاهه‌نگی سه‌ركه‌وتن له شاره‌كه ده‌گێرین.“
به‌رپرسی لقی چه‌مچه‌ماڵی پارتی جەختی لەوەش كردەوە كە ”حكوومەتی هەرێمی كوردستان ده‌یان پڕۆژه‌ی له‌و سنووره جێبه‌جێ كردووە، له‌وانه، دابینكردنی زه‌وی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی 100 قه‌ره‌وێڵه‌یی چه‌مچه‌ماڵ، پڕۆژی ڕێگای ده‌ڤه‌ری سه‌نگاو و كردنه‌وه‌ی فه‌رمانگه‌ی پاسپۆرتی چه‌مچه‌ماڵ، چه‌ندین ڕێگا و شه‌قامیش لە ناوچه‌كه قیڕتاو كراون، سنووره‌كه‌مان كێشه‌ی كه‌مئاویی هەبووه، له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی رێزدار مەسرور بارزانی، پڕۆژه‌ی ئاوی گۆپته‌په چووه‌ته واری جێبه‌جێكردن و سەرۆكی حكوومەت خۆی چاودێریی پڕۆژه‌كه ده‌کات كە ئەگەر ڕێگریی لێ نەكرێت، ئەوا لە ئاییندەیەكی نزیكدا كێشەی ئاوی چەمچەماڵ چارەسەر دەبێت.“
یوسف شوانی، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وەش كرد: ”ئێمه وه‌ك لقی پارتی له سنووره‌كه، به‌رده‌وام له‌نێو خه‌ڵكداین و بووینه‌ته پردێك له‌نێوان جه‌ماوه‌ری سنووره‌كه و سه‌ركردایه‌تیی پارتیمان و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌رده‌وام كێشه و گرفته‌كانی خه‌ڵكی چه‌مچه‌ماڵمان بۆ چارەسەركردن گه‌یاندووەته لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار.“




