هاووڵاتیانی پیره‌مه‌گروون: لە پێناو ئاوەدانی و خزمەتکردندا دەنگ بە پارتی دەدەین

سلێمانی-KDP.info- هاووڵاتیانی پیرەمەگروون، له رێگه‌ی ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموکراتی کوردستانه‌وه، داوا دەکەن پێكه‌وه وه‌ك جه‌ماوه‌ری سلێمانی ئه‌م جاره دەنگ بده‌نه پارتی، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌قامگیری و ئاوه‌دانی و خزمه‌ت و پێشکه‌وتن به‌رووی شاره‌كه‌دا بكرێته‌وه و حكوومه‌ت به پاڵپشتیی ئه‌و ده‌نگانه ده‌رفه‌تی خزمه‌تی ئه‌و شاره‌ی بۆ بڕه‌خسێت.
ئاكۆ سابیر، هاووڵاتییه‌كی پیره‌مه‌گرونه له پارێزگای سلێمانی، له په‌یامێكدا بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی، گوتی: دەنگم بۆ لیستی ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستانه، لەبەر ئەوەی تاکە لیستە کە بەرگریی لە خاک و نیشتمان دەکات، هەوڵ دەدات قەوارەی هەرێم بە سەربەخۆیی بمێنێتەوە و هەروەها ئەگەر سەیری درووشمی لیستی ١٩٠ بکەین، ئارامی و ئاوەدانی و ئاسایشی هەرێم لە ژێر چەتری ئەم لیستەدایە، بۆیە وەک گەنجێکی شارۆچکەی پیرەمەگروون کار دەکەم بۆ سەرخستنی لیستی ١٩٠ و بەربژێرەکانی بازنەی سلێمانی و داوا لە خەلکی پارێزگای سلێمانی و بە تایبەت دانیشتووانی شارۆچکەی پیرەمەگروون و سورداش بە گوندنشینەکانەوە ده‌كه‌م، کار بکەن بۆ سەرخستنی لیستی سه‌رۆک بارزانی، چونكه لیستی مێژووی پڕ سه‌روه‌ری و ئێستای ئاوه‌دانی و داهاتووی گه‌شی ئه‌م گه‌له‌یه.
کوێستان محەمەد، هاووڵاتییه‌كی تری شارۆچكه‌ی پیره‌مه‌گروونه، له په‌یامه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه دا كه: وەک ئافرەتێک لە شارۆچکەی پیرەمەگروون دەنگ دەدەم بە لیستی ١٩٠ پێم وایه كه توانیویەتی گرنگییەکی زۆر باش بە ڕۆڵی ئافرەت بدات لە کایەی سیاسی و لە بڕیارداندا، لە ئێستاشدا وەک دەبینین ئه‌م لیستە رێژەیەکی باش له ئافرەتی بەربژێر کردووە بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، بۆیە داوا لە ئافرەتان دەکەم کە کار بکەن بۆ سەرخستنی ئەم لیستە، چونكه هه‌م ئافره‌ت گرنگیی پێ دراوه بۆ به‌شداریی سیاسی و هه‌م له رووی گشتیشه‌وه پارتی سه‌لماندوویه‌تی كه حزبێكی سه‌نگین و به فه‌رهه‌نگ و خاوه‌ن پڕۆژه و خزمه‌تگوزارییه و پڕۆژه‌سازه، نه‌ك دروشمباز وه‌ك هه‌ندێك لایه‌نی پۆپۆلیستی.
ئەردەوان خالید عەبدوڵڵا، کە هاووڵاتیه‌كی دیکەی سنووری پیره‌مه‌گروونه، له په‌یامه‌كه‌یدا بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموکراتی کوردستان، گوتی: دەنگم بۆ لیستی ژمارە ١٩٠ لیستی خوێنی شەهیدانە، لیستی برا پێشمەرگەکانە، کە بەرگریی لە سەروەریی خاکی کوردستان دەکەن، گه‌لی كوردستان ئومێدی بە پارتی دیموکراتی کوردستان هەیە کە لە ئایندەدا بتوانێت ماددەی ١٤٠ی دەستوور جێبەجێ بکات، خاك بگێڕێته‌وه بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، پارتی بیر له داهاتووی ئه‌م كوردستانه ده‌كاته‌وه و ده‌یه‌وێت بیگه‌یه‌نێته كه‌ناری ئارام، ده‌یان پیلانگێڕیی دژی كوردستان پووچه‌ڵ كردووه‌ته‌وه.
هاوکات، دلێر ئاغا، کە هاووڵاتییه‌كی ده‌ڤه‌ری سلێمانییه، به‌م شێوه‌یه په‌یامی خۆی گه‌یاند: داوا له خه‌ڵكی ده‌ڤه‌ری سلێمانی ده‌كه‌ین ده‌نگ بده‌ن له لیتسی 190، لیستی ئاوه‌دانی، لیستی پێشمه‌رگه، لیستی شه‌هیدان و لیستی به‌رگری، ئه‌م لیسته دڵنیایی و ئاینده‌یه، پێكه‌وه‌ژیانه و گیانی دیموكراسییه، لیستی خۆشه‌ویستییه بۆ خاك و خه‌ڵك، بۆ ئازادی و یاساپارێزی، پارتی حزبی ئاوه‌دانكردنەوە و بونیادنانەوەیە، بۆیە داوا ده‌كه‌ین هاووڵاتیان به ده‌نگدانیان به لیستی 190 داهاتوویه‌كی روون بۆ خۆیان و نه‌وه‌كانیان ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن، لیستی پارتی، لیستی به‌خته‌وه‌ریی و چاره‌نووس و سه‌ربه‌ستییه.
سه‌لاح جه‌لال




