ڕزگار ئه‌نوه‌ر: سه‌ركه‌وتن نزیكه

شه‌قڵاوه - kdp.info - به‌رپرسی لقی 24ی سه‌فین پێی وایه سه‌ركه‌وتن نزیكه، ده‌ڵێ، ئه‌وه پارتییه هه‌رێمی كوردستانی پاراستوه، دوای هه‌ڵبژاردنیش وه‌فادار ده‌بین به‌رامبه‌ر به خه‌ڵك و ده‌نگده‌رانمان.
ڕزگار ئه‌نوه‌ر، به‌رپرسی لقی 24ی سه‌فین به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: به‌درێژایی ساڵانی ڕابردوو له‌سه‌ر ده‌ستی پارتی خزمه‌تێكی زۆری ده‌ڤه‌ری شه‌قڵاوه و هه‌موو قه‌زا و ناحیه‌كانی سنووری لقی 24ی پارتی كراوه، ئێمه دوای هه‌ڵبژاردنیش وه‌فادار ده‌بین به‌رامبه‌ر به خه‌ڵك و ده‌نگده‌رانمان بۆ گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاری زیاتر.
به‌رپرسی لقی 24ی سه‌فین گوتیشی: له ژێر سایه‌ی پارتی خه‌ڵك هەست به ئاوه‌دانی دەکات، ئه‌وه‌ی ڕۆژێك ده‌ڤه‌ره‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی پارتی و لایه‌نه‌كانی دیكه‌ش بەسەر بكاتەوە ئه‌و جیاوازییه ده‌بینێ کە پارتی چه‌ند خزمه‌تی كردووه.
لێرەوە ڕایدەگەیەنم، هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین بۆ كردنه‌وه‌ی زانكۆی شه‌قڵاوه و گه‌یاندنی چه‌ندین پڕۆژه‌ی ستراتیژی دیكه بۆ دەڤەرەکەمان.
ڕزگار ئه‌نوه‌ر ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد: لیستی پارتی لیستی خۆڕاگری و سه‌ركه‌وتنه، دروشمی پارتی دیاره و به‌ره و سه‌ركه‌وتنه مه‌زنه‌كه هه‌نگاو ده‌نێین، ڕۆژی 20ی ئۆكتۆبه‌ر بكه‌نه ڕۆژی سه‌ركه‌وتنی لیستی 190ی پارتی، چۆن له ڕابردوو سه‌لماندووتانه ئه‌مجاره‌ش بۆ هه‌موو لایه‌ك بیسه‌لمێنن سه‌ركه‌وتن هه‌ر بۆ پارتییه.
قائید میرۆ




