پشتیوان سادق دڵنیایی له سەرکەوتنی مهزنی پارتی دهدات

هەولێر-KDP.info- ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای ھەولێر ڕایگەیاند، لەو هەڵبژاردنەی لە بەردەماندایە دڵنیام لەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان سەرکەوتنێکی گەورە بەدەست دەهێنێت.
ئهمڕۆ چوارشەممە، د. پشتیوان سادق، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای ھەولێر، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ بۆ ئێمە ڕۆژێکی مێژووییە، کە لەگەڵ پێشمەرگە و هەڤاڵانی خۆمان کۆبووینەتەوە لەگەڵ ئەو کەسانەی ڕۆژانێک لە شاخ ڕۆڵێکی گەورەیان هەبووە لە شەڕی دیموکراتی و مەدەنی، دەتوانن بەهەمان شێوە وەک ڕۆژانی ڕابردوو سەروەرییەکی گەورە بۆ پارتی دیموکراتی کوردستان تۆمار بکەن.
د. پشتیوان سادق گوتی: "من ناتوانم باس و وەسفی خەبات و ڕۆڵی پێشمەگە بکەم، چونکە هەر یەکێک لە ئێوە چیرۆکێکی گەورەی هەیە لە بەرخودان، ئەو هەڵبژاردنەی لە ڕۆژانی داهاتوودا دەکرێت، ئامانج لێی سەرکەوتنێکی گەورە بەدەست بهێنین، لە هەمان کاتدا پرۆسەی دیموکراسی بەرجستەتر و جوانتر بکەین، لە خەباتی شاخ کە ڕاپەڕین بوو، ئەوە سەرۆک بارزانی بوو فەرمانی دەکرد دامەزراوەی دەستووری لە کوردستان دروست بێت.
دەشڵێت: "لەو هەڵبژاردنەی لە بەردەماندایە دڵنیام لەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان سەرکەوتنێکی گەورە بەدەست دەهێنێت، هەروەها دەبێت لە گفتوگۆی سیاسی سنوورێک هەبێت، لەو سیاسەتەی سەرانی یەکێتیی زۆرکەس ناڕازییە، ئەو بەڵایەی بەسەر کوردستانیش هاتووە، بەهۆی سەرانی یەکێتییەوەیە، هەتا پێیان دەکرێت ئاسانکاری بۆ نەیارانی کوردستان دەکەن بۆ تێکدانی سەقامگیری و نەهێشتنی کوردستان، بەڵام نەیان توانی، هەتا پێشیان بکرێت ئاستەنگ بۆ کوردستان دروست دەکەن، بەڵام دووبارە ناتوانن".
پشتیوان سادق راشیگەیاند: "ئەم هەڵمەتی هەڵبژاردنە کە بەو ئاستە نزمە یەکێتی دەیکات هیچ سنوورێکی نە هێشتووەتەوە و لە هیچ وڵاتێک هەڵمەتی بانگەشە بەو جۆرە نییە و نەمدیوە، من بە داخم بۆ خەڵکی سلێمانی ڕاپەڕین گەرمیان و ناوچەکانی دیکە، کە لەدەست ئەو مافیا گەراییە و جۆرە مامەڵە لەگەڵیان ژیان دەکەن، بەڵام دڵنیایان دەکەینەوە کە سەرکەوتنی گەورە لە ڕێگەیە".




