مه‌سرور بارزانی: حكوومه‌ت 10 ملیۆن دۆلاری وه‌ك ده‌سته‌به‌ری داناوه بۆ ئه‌وه‌ی بانكه‌كان له پرۆژه‌ی گه‌شانه‌وه به‌شدار و به‌رده‌وام بن

ھەولێر-KDP.info- سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی له‌میانی ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا گوتارێكی پێشكه‌ش كرد و خۆشحاڵی خۆی به سه‌ركه‌وتنی ئه‌و گه‌نج و كه‌سانه ده‌ربڕی كه له پرۆژه‌ی گه‌شانه‌وه سوودمه‌ند بوونه. گوتیشی: حوكمڕانی ته‌ندروست واته خزمه‌تكردنی زیاتری هاووڵاتییان و باشتركردنی ژیانیان و ڕه‌خساندنی هه‌لی كاری یه‌كسان بۆ هه‌مووان.
سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی هێمای بۆ ئه‌وه كرد، پرۆژه‌ی گه‌شانه‌وه یه‌كێك بوو له پرۆژه‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و گرنگی زۆری پێ دراوه و دوای تاقیكردنه‌وه‌ی، پرۆژه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو بووه. جه‌ختیشی كرده‌وه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌توانێت گه‌ره‌نتی سه‌ركه‌وتنی ئه‌و پرۆژه‌یه بكات و داوا له بانكه تایبه‌ته‌كان بكات به‌شداری ئه‌و پرۆژه‌یه بكه‌ن.
سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی باسی له‌وه‌ش كرد، ئه‌م پرۆژه‌یه بۆ پاڵپشتی داراییه و بۆ گه‌شه‌ی ئابووری كه‌رتی تایبه‌ته، به‌تایبه‌ت كه حكوومه‌ت پاڵپشتی بانكه تایبه‌ته‌كان ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی قه‌رز به هاووڵاتییان بده‌ن بۆ ده‌ستپێكردنی پرۆژه‌كانیان و باشتركردن و زیادكردنی كاره‌كانیان.
ڕوونیشی كرده‌وه، حكوومه‌ت تا ئێسته 10 ملیۆن دۆلاری وه‌كوو ده‌سته‌به‌ری داناوه بۆ ئه‌وه‌ی بانكه‌كان له پرۆژه‌ی گه‌شانه‌وه به‌شدار و به‌رده‌وام بن له پێدانی قه‌رز به خاوه‌نی پرۆژه‌كان. گوتیشی: تا ئێستا زیاتر له سێ ملیار دینار پاره به قه‌رز دراوه‌ته هاووڵاتییان بۆ پرۆژه‌كانیان.
سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی، كه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان یارمه‌تی زیاتری ئه‌و جۆره پرۆژانه ده‌دات و داوایشی كرد خه‌ڵكێكی زۆرتر به‌شداری ئه‌و پرۆژه‌یه بكه‌ن، به‌تایبه‌تی كه له قۆناغی دووه‌می پرۆژه‌كه‌دا زیاتر له 100 بزنسی دیكه به‌شداری ده‌كه‌ن.
سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی په‌یامێكی ئاراسته‌ی گه‌نجان كرد و جه‌ختی كرده‌وه ئامانجیانه خزمه‌تی گه‌نجان بكه‌ن و تواناكانیان پێش بخه‌ن به‌تایبه‌تی بۆ خزمه‌تكردنی زیاتری هه‌رێمی كوردستان.




