بەرپرسی لقی 8ی زاخۆ: سەرکەوتنێکی مهزن تۆمار دەکەین

زاخۆ-KDP.info- لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ کەرنەڤاڵێکی گەورەی جەماوەری ئەنجامدرا بۆ ناساندنی کاندیدانی لیستی ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە زاخۆ، بەرپرسی لقی پارتیش لە زاخۆ دەڵێت، سەرکەوتنێکی مهزن بۆ پارتی و بارزانی تۆمار دەکەین.
عومەر ئورەیی، بەرپرسی لقی ھەشتی پارتی دیموکراتی کوردستان لە زاخۆ، لە کەرنەڤاڵی ناساندنی کاندیدانی لیستی ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ ڕایگەیاند: ڕۆژ بە ڕۆژ کەرنەڤاڵی گەورەتر ئەنجام دەدرێت لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بۆ سەرکەوتنێکی لیستی ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆیە کاندیدانی لیستی ١٩٠ی پارتی سەرکەوتن بۆ پارتی و بارزانی تۆمار دەکەن و لە ڕۆژانی داھاتوو ئاھەنگی زیاتر دەکرێت بۆ لیستی ١٩٠ی پارتی، بۆیە بەرنامەی زیاترمان دەبێت وەکو ئاھەنگی بوک و زاوا و دابەشکردنی مۆلیدە و ھاوکاری ھەژاران.
عومەر ئورەیی ڕوونیشیکردەوە: ئێمە وەکو لقی ھەشتی پارتی و کاندیدانمان ئامادەکاری زۆر باشمان کردووە و کاری زۆر باش دەکەین بۆ ئەوەی سەرکەوتنی گەورە بۆ پارتی دیموکراتی کوردستان تۆمار بکەین.
ئەمڕۆ کەرنەڤاڵێکی جەماوەری بۆ ناساندنی کاندیدانی لیستی ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەنجامدرا، کە بڕیارە لە ٢٠-١٠ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت.
بڵند ئیبراھیم




