٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ڕاگەیەندراوێك لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی دهۆکەوە

سەرچاوە: KDP.info

دهۆک-KDP.info- بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی دهۆک ڕایگەیاند، کەسێک لە نزیک ئۆڤەرپاسی نزارکێ لە دهۆک بە تەقاندنەوەی نارنجۆک هەڕەشەی لە شۆفێران و هاووڵاتییان دەکرد، بەڵام دواتر لەلایەن دوو کارمەندی ئاسایشەوە دەستگیر کرا.

ئه‌مڕۆ هەینی، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی دهۆک لەمیانەی ڕاگەیاندراوێکدا ئاشکرای کرد، ئەم شەو کاتژمێر 7:30 لە دهۆک نزیک ئۆڤەرپاسی نزارکێ کەسێک شەقامی سەرەکی لە هاووڵاتییان گرتبوو دوو نارنجۆکی لەدەستدا بوو، یەکێ لە نارنجۆکەکانی تەقاندەوە یەکێکیشی لە دەست مابوو چاوەڕێی دەکرد کە هەر ئۆتۆمبێلێک تێپەڕبێت نارنجۆکی بۆ بهاوێژێت ئەمەش بووە هۆی بڵاوبوونەوەی ترس لەنێو هاووڵاتییان.

بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوە دا، شۆفیران و سەرنشیانانی ئۆتۆبێلەکان لە شەقامەکە ناچار بوون لە ئۆتۆمبێلەکانیان بێنە خوارەوە و ڕابکەن، لەو کاتە دوو کارمەندی ئاسایشی دهۆک دوای تەواوبوونی ئەرکیان دەیانویست بگەڕێنەوە بۆ ماڵی خۆیان، بەڵام کاتێ ئەم دیمەنە دەبینن لە ئۆتۆمبێلەکانیان دادەبەزن رووبەڕووی کەسەکە دەبنەوە.

ئاسایشی دهۆک، گوتیشی: کاتێ دوو کارماندەکەیان ڕووبەڕووی کەسەکە بوونەوە، هەوڵیاندا نارنجۆکەکەی لێ بستێنن و نەتەقێتەوە و، خۆشبەختانە توانیان دۆخەکە کۆنترۆڵ بکەن و نەیانهێشت نارنجۆکەکە بتەقێتەوە و کەسەکەیان دەستگیر کرد.

هەواڵی پەیوەندیدار