مەسروور بارزانی پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا دەکات

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ دووشەممە ٢٦-٨، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە کلاوس شترایشەر، كونسوڵی گشتی ئەڵمانیا لە هەرێمی كوردستان کرد، بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی.
سەرۆکی حکوومەت سوپاسی کونسوڵی گشتیی و حکوومەت و گەلی ئەڵمانیایی کرد بۆ پەیوەندیی دۆستانە و پشتیوانیکردنی هەرێمی کوردستان، هەروەها خواستی پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندیی دوولایەنەی دووپات کردەوە.
کونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا پێزانینی بۆ پشتگیری و هەماهەنگیی لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کونسوڵخانە دەربڕی و ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ بەهێزترکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا نیشاندا.




