په‌یامى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له یادى ئه‌نفالى بادیناندا

هەولێر-KDP.info- نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له یادی سی و شه‌ش ساڵه‌ی قوربانییانی ئه‌نفالی بادینان په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه و ده‌ڵێت: له‌م یاده‌دا دووپاتى ده‌كه‌ینه‌وه كه ده‌بێت له عێراق په‌ند و وانه له ڕابردوو وه‌ربگیرێت و مافى هه‌موو پێكهاته‌كانى پارێزراو بێت بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین هه‌موومان پێكه‌وه داهاتوویه‌كى باشتر بۆ نه‌وه‌كانى ئێستا و داهاتوومان مسۆگه‌ر بكه‌ین.
دەقی پەیامەكەی سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له یادى ئه‌نفالى بادیناندا..
ئه‌مڕۆ یادى خه‌مگینى (36) ساڵه‌ى ئه‌نفالى بادینان ده‌كه‌ینه‌وه كه 25ى ئاب تا 6ى ئه‌یلوولى 1988 له دوا قۆناغى ئه‌نفالدا، خه‌ڵكى سڤیل و ئاو و هه‌وا و خاك و سروشتى ناوچه‌كه‌ى گرته‌وه. سڵاو له گیانى پاكى (182) هه‌زار ئه‌نفالكراوى كوردستان كه هه‌ر له گه‌رمیانه‌وه تا دوایین گوندى بادینان، بوونه قوربانیى تاوانه‌كانى ڕ‌ژێمى ئه‌وساى عێراق.
دادگاى باڵاى تاوانه‌كانى عێراق ئه‌نفالى به جینۆساید و تاوانى جه‌نگ و تاوانى دژى مرۆڤایه‌تى ناساندووه، بۆیه دووباره داوا له حكوومه‌تى عێراق ده‌كه‌ین له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه قه‌ره‌بووى كه‌سوكارى ئه‌نفالكراوان بكاته‌وه. له هه‌رێمى كوردستانیش ده‌بێت باشتر خزمه‌ت به كه‌سوكارى سه‌ربه‌رزیان بكرێت و له هه‌وڵه‌كانمان به‌رده‌وام بین بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌نفال له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تى به جینۆساید بناسرێت.
هه‌رێمى كوردستان و مافه ده‌ستوورییه‌كانى، به‌رهه‌مى گیانى پاك و خوێنى هه‌زاران شه‌هید و فرمێسكى هه‌زاران دایكى جگه‌رسووتاو و ئه‌نفال و كیمیاباران و خه‌بات و قوربانیدانى كوردستانییانه، بۆیه ئه‌ركى هه‌موومانه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك پارێزگارى و به‌رگرى لێ بكه‌ین. ده‌بێت وێڕاى هه‌موو كێشه و ناكۆكییه‌كان، نیشتمان ئامانج و كۆكه‌ره‌وه‌ى هه‌مووان بێت.
له‌م یاده‌دا دووپاتى ده‌كه‌ینه‌وه كه ده‌بێت له عێراق په‌ند و وانه له ڕابردوو وه‌ربگیرێت و مافى هه‌موو پێكهاته‌كانى پارێزراو بێت بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین هه‌موومان پێكه‌وه داهاتوویه‌كى باشتر بۆ نه‌وه‌كانى ئێستا و داهاتوومان مسۆگه‌ر بكه‌ین.
دروود بۆ گیانى شه‌هیدانى ئه‌نفال و ته‌واوى شه‌هیدانى كوردستان. سوپاس و پێ‌زانین بۆ خه‌ڵكى جوامێرى هه‌ولێر و ده‌وروبه‌رى كه ئه‌و ڕۆژگاره سه‌خته له جێژنیكان به هاناى لێقه‌وماوانى بادینانه‌وه چوون. میهره‌بانى و هه‌ڵوێستى نیشتمانی‌یان هه‌رگیز له‌بیر ناچێته‌وه.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2024/8/25




