له ئاكرێ 583 یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون بۆ خه‌ڵكی كه‌مده‌رامه‌ت دروست ده‌كرێت

ئاكرێ- -kdp.info له قه‌زای ئاكرێ زه‌وی بۆ دروستکردنی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوونی خه‌ڵكی كه‌مده‌رامه‌ت ته‌رخان كراوه و سه‌رۆكی شاره‌وانی ئاكرێیش ده‌ڵێ: له سنووری ئاكرێ، 583 یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون بۆ خه‌ڵكی كه‌مده‌رامه‌ت دروست ده‌كرێت.
بڵند ڕه‌زا، سه‌رۆكی شاره‌وانی ئاكرێ به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی ئاكرێ 93 دۆنم زه‌وی له كه‌رتی پرپێ به مه‌به‌ستی دروستكردنی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون بۆ خه‌ڵكی كه‌م ده‌رامه‌ت ئامادە کراوە، بڕیاره حكوومه‌تی هه‌ریمی كوردستان شوقه بۆ هاووڵاتییانی سنووره‌كه دروست بكات.
سه‌رۆكی شاره‌وانی ئاكرێ ده‌شڵێت: بڕیاره 583 یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون له‌لایه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ خه‌ڵكی كرێنشین و كه‌مده‌رامه‌تی سنووری ئاكرێ دروست بكرێت.
بڵند ڕه‌زا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد: ڕێكاره‌كانی دروستکردنی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون بۆ خه‌ڵكی كه‌مده‌رامه‌ت له شاره‌وانی ته‌واو بووه، پڕۆژەکە له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی گشتی وه‌به‌رهێنانه‌وه ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردن.
قائید میرۆ




