٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پەردە لەسەر پەیکەری ھونەرمەند و پێشمەرگە حەسەن عەلی خەنجەر لادرا

سەرچاوە: KDP.info

 دھۆک -KDP.info- بەڕێوەبەری ھونەری و ڕۆشنبیری دھۆک گوتی: وەکو ڕێزگرتن لە خەباتی ھونەرمەند و پێشمەرگە حەسەن عەلی خەنجەر، بە ئامادەبوونی پارێزگاری دھۆک پەردە لەسەر پەیکەری ھونەرمەند لادرا کە بە پشتیوانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دروست کراوە.

ئەمیر عەلی، بەڕێوەبەری ھونەری و ڕۆشنبیری لە پارێزگای دھۆک، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ئەرکی حکوومەتە ڕێز لە خەبات و ماندبووبوونی ھونەرمەندان بگرێت، حەسەن عەلی خەنجەریش لە گۆڕەپانی هونەریدا ناوێکی دیارە، تەمەنی خۆی بە پێشمەرگایەتی و ھونەری کوردی بەخشیوە، ئەوەش نیشانەی ئەوەیە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گرینگی بە بواری ھونەری دەدات، بۆیە بڕیاردرا پەیکەرێکی بۆ لەقەزای شێخان دروست بکرێت و ڕێزی لێ بگیرێت. 

ئەمیر عەلی گوتیشی: پارێزگاری دھۆک پشتگیری لەو پڕۆژەیە کردبوو و سەندیکای ھونەرمەندانیش بە ھاوکاری ئیدارەی قەزای شێخان کارەکەیان ئەنجام دا و ئەو پەیکەرە بۆ ھونەرمەندی گەورەی حەسەن عەلی خەنجەر دروست کرا، بیرۆکەی پڕۆژەکە ھی لقی٢٠ی شێخانی پارتی دیموکراتی کوردستان بوو، حکوومەتی ھەرێمی کوردستانیش پڕۆژەکەی ئەنجامدا، ئەمڕۆش بە ئامادەبوونی، پارێزگاری دھۆک و بەرپرسانی  حزبی و حکومی پەردە لەسەر پەیکەری ھونەرمەندی گەورە حەسەن عەلی خەنجەر لادرا. 

 

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار