شاندێکی مەکتەبی سیاسی سەردانی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای سلێمانی - هەڵەبجە - ڕاپەڕینیان کرد

سلێمانی-KDP.info- مەحموود محەممەد، ئەندامی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و شاندێک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی، سەردانی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای سلێمانی - ھەڵەبجە - ڕاپەڕینیان کرد، ئامانج لە سەردانەکەش پرسی ھەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان و بەرنامەی پارتی بۆ خزمەتی ھاووڵاتیانی پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە و ڕاپەڕین بوو.
ئەمڕۆ ١٢ـی ئابی ٢٠٢٤، عەلی حوســـێن، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای سلێمانی - ھەڵەبجە - ڕاپەڕین، بەئامادەبوونی ھەڤاڵانی یاریدەدەر و بەرپرسانی لق و بەرپرسی بەشەکانی مەکتەب، پێشوازیان کرد لە شاندێکی مەکتەبی سیاسی کە پێکھاتبوون لە مەحموود محەممەد، ئەندامی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و ھێمن ھەورامی، زاگرۆس فەتاح، ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و ھەڤاڵان جەعفەر ئیمینکی، سالار عوسمان، ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی و، ھەڤاڵان عیسا شێروانی و عومەر بەکر.
لە کۆبوونەوەکەدا پێشنیارەکان بۆ خۆئامادەکردن و پرسی ھەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان و بەرنامەی کاری پارتی بۆ خزمەتی ھاووڵاتیانی پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە و ڕاپەڕین و تەواوی ھەرێمی کوردستان تاوتوێ کرا.





