٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ھەورامی له‌باره‌ی پۆستی پارێزگای كەركووك و بڕیارەكانی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەواوه‌ ده‌دوێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- ھێمن ھەورامی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان، ئاماژە بەوە دەکات، كۆمەڵێك لایەن زاڵن بەسەر بڕیارەكانی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا كە بەلای پارتی ھەموو ئەو بڕیارە تاكلایانەی لە دەرەوەی ڕێوشوێنە یاساییەكان دراون ڕەتكراوەن.

ھێمن ھەورامی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا، گوتی: ئەوەی لە ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا كراوە بڕیارێكی تاكڕەوی بوو، هاوکات كۆمەڵێك لایەن زاڵن بەسەر بڕیارەكانی ئەنجوومەنی پارێزگاکە.

جەختی لەوەش کردەوە، بەلای پارتی ھەموو ئەو بڕیارە تاكلایانەی لە دەرەوەی ڕێوشوێنە یاساییەكان دراون ڕەتكراوەن و جێگەی قبوڵ نین.

لەبارەی پۆستی پارێزگای كەركووك، ھێمن ھەورامی، دەڵێت: "لەگەڵ پارێزگارێكی كوردی باشین، كە خزمەتی ھەموو لایەن و پێكھاتەكان بكات، چونكە كەركووك تایبەتمەندی خۆی ھەیە و دەبێت پارێزگاری لەو تایبەتمەندییانە بكرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار