ڕاگهیاندنی پارتی پرسەنامەیەک ئاراستەی ماڵباتی (سەباح ڕەنجدەر) دەکات

ھەولێر-KDP.info- به بۆنهی كۆچی دوایی خوشكی شاعیری بەڕێز (سەباح ڕەنجدەر) بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان پرسهنامهیهك ئاراستەی ماڵباتە ڕێزدارەکەیان دەكات، ئهمهش دهقی پرسهنامهكهیه.
بۆ هەڤاڵ و هاوکارمان شاعیری بەڕێز (سەباح ڕەنجدەر)
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی خوشکی بەڕێزتانمان پێگەیشت، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی ئێوە و ماڵباتە ڕێزدارەکەتان دەکەین، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.
ئومێدەوارین دڵنەوایی و هاوخەمیی هەڤاڵ و دۆست و ئازیزان و بەشداربووانی ئەو کۆستە ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و ناخۆشیتان کەم بکاتەوە و کۆتا کۆستتان بێت.
بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان
۷ی تەمووزی ٢٠٢٤




