سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی نه‌مسا تاوتوێی په‌یوه‌ندییه‌کان ده‌کات

پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ٢٠٢٤/٧/٢ به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، له کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا له ڤیه‌ننا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ئه‌لکسه‌نده‌ر فان دێر بێلن سه‌رۆکی کۆماری نه‌مسا، ده‌رباره‌ی هاریکاریی هاوبه‌ش و په‌یوه‌ندییه‌کانی نه‌مسا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی کوردستان، بیروڕایان گۆڕییه‌وه.
وێڕای ستایشی مێژووى په‌یوه‌ندییه‌كان و ئاستی ئێستایان، هه‌ردوولا خواستی بره‌وپێدان و فراوانکردنیان له هه‌موو بواره‌کاندا دووپات کرده‌وه، هه‌روه‌ها دۆخی عێراق و هه‌رێمی کوردستان، گفتوگۆی هه‌ولێر – به‌غدا بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور و جێبه‌جێكردنى سیستمى فیدراڵى و هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستانیان خسته به‌ر باس.
سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی سوپاس و پێزانینی بۆ هاوکاری و پشتگیریی به‌رده‌وامی نه‌مسا له عێراق و هه‌رێمی کوردستان ده‌ربڕى، هه‌روه‌ها ستایشی ئاماده‌یی و ڕۆڵی نه‌مسای له چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعشدا کرد. لاى خۆیه‌وه به‌ڕێز سه‌رۆكى نه‌مسا به‌رده‌وامیى پشتگیرى و هاوسۆزیى وڵاته‌كه‌ى بۆ گه‌لى كوردستان و مافه‌كانى دووپات كرده‌وه.
له ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له پێكه‌وه‌ژیان و دۆخى پێكهاته‌كان و مافه‌كانیان له هه‌رێمى كوردستان و عێراق كرا. له‌مباره‌یه‌وه هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر پێویستیی یارمه‌تیدانی ئێزدییان له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه كه یه‌كێك له گه‌وره‌ترین قوربانیانى ده‌ستى تیرۆرستانى داعشن.
له کۆبوونه‌وه‌که‌دا که به‌ڕێزان باڵیۆزی عێراق و نوێنه‌ری حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له نه‌مسا ئاماده‌ی بوون، هه‌روه‌ها تیشكیان خسته سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ و ناوچه‌كه، گۆڕانی ئاووهه‌وا و گرنگیی هاریکاریی هه‌مه‌لایه‌نه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌کانی




