٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەعید جردۆ: سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گرنگی زۆر بە ڕزگاربووانی دەستی داعش دەدات

سەرچاوە: KDP.info

دھۆک -KDP.info- سەرۆکی دەستەی باڵای بنکەی لالش گوتی: سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گرنگی زۆر بە پێکھاتەی ئێزدی دەدات و مینحەیەکی مانگانەی بۆ ڕزگاربووانی ئێزدی بڕیوەتەوە و بڕیارە سەنتەرێکیشیان بۆ بکاتەوە، بۆیە سوپاسی سەرۆکی حکوومەت دەکەین.

سەعید جردۆ، سەرۆکی دەستەی باڵای بنکەی لالش، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و بەتایبەت سەرۆکی حکوومەت خۆی بە خزمەتکاری ھەموو پێکھاتەکان لەوانەش پێکھاتەی ئێزدی دەزانێت و گرنگی زۆر بە ڕزگابووانی دەستی داعش دەدات، لەسەر داواکاری بنکەی لالش وەکو پشتگیرییەکی دارایی و مەعنەوی بۆ ڕزگاربووانی دەستی داعش، ئەمڕۆ بڕیاریدا مینحەیەک پێشکەشی سێ ھەزار ڕزگاربووی داعش بکرێت و مانگانە بەردەوام بێت، بە ڕێنمایی سەرۆکی حکوومەت  سەنتەرێکی پشتگیری کۆمەڵایەتی و چارەسەری دەروونی، کە ڕەنگە لە شاریا بێت .. بۆ گرنگیدان بە ڕزگاربووانی داعش و دابینکردنی دەرفەتی کار بۆیان دەکرێتەوە، بۆ ئەوەی خزمەتی ڕزگاربووان و قوربانیانی دەستی داعش بکات.
سەعید جردۆ گوتیشی: ئەو مینحەیەی بە ڕزگاربووانی داعش دەدرێت، بۆ ھەر یەکێک لەوانە ١٥٠ھەزار دیناری مانگانە دەبێت.
سەرۆکی حکوومەت بەردەوام خزمەتی سەرجەم پێکھاتەکان، بەتایبەت ئێزدییەکان دەکات، بۆیە سوپاسی دەکەین.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار