٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ڕاگه‌یاندنی پارتی سەرەخۆشی لە خانەوادەی هەڤاڵ و هاوکارمان (موئەیەد داود یار) دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- به‌شی ڕۆشنبیری و ڕاگه‌یاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو (موئەیەد داود یار) دەکات، ئەمەی خوارەوە دەقی پرسەنامەکەیە.

بەڕێز خانەوادەی خوالێخۆشبوو (موئەیەد داود یار)

بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی هەڤاڵ و هاوکارمان (موئەیەد داود یار)مان بیست، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان لە ئێوە و کەسوکار و دۆستانی دەکەین، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین، ئومێدەوارین دڵنەوایی و هاوخەمیی هەڤاڵ و دۆست و هاوکارانی ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و کۆستی دیکە بە دوور بن.

به‌شی ڕۆشنبیری و ڕاگه‌یاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان

۳۰ی حوزەیرانی ٢٠٢٤

هەواڵی پەیوەندیدار