سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی دەکات

ھەولێر-KDP.info- ڕۆژی شەممە 29ی حوزەیرانی 2024، لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز فاڵح فەیاز سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی کرد.
لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا.
هەر لەو دیدارەدا جەخت لە هەماهەنگی و پەیوەندیی نێوان لایەنە سیاسییەکانی عێراق و هەوڵدان بۆ پاراستنی سەقامگیریی عێراق کرایەوە




