دکتۆر فوئاد حسێن لەگەڵ ھەردوو لقی بەغدا و خانەقین کۆبووەوە

بەغدا-KDP.info- مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای بەغدا بەسەرپەرشتی دکتۆر فوئاد حسێن لەگەڵ ھەردوو لقی ٥ی بەغداو لقی ١٥ی خانەقین کۆبووەوە، لە کۆبوونەوەکە دوا پێشھاتەکانی گۆڕەپانی سیاسی و ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی ئۆرگانەکانی پارتی باسی لێوەکرا.
ڕۆژی سێشەممە ٢٥ی٦ی٢٠٢٤ لە بەغدا بەسەرپەرشتی دکتۆر فوئاد حسێن ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای بەغدا و دکتۆر شاخەوان عەبدوڵڵا ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و یاریدەدەری مەکتەبی ڕێکخستن کۆبوونەوەی مەکتەبی ڕێکخستنی بەغدا لەگەڵ ھەردوو لقی ٥ی بەغدا و لقی ١٥ی خانەقین ئەنجامدرا بەئامادەبوونی ھەردوو بەرپرسی لق و دەستەی کارگێری و ئەندامانی لق، لە کۆبوونەوەکە دوا پێشھاتەکانی گۆڕەپانی سیاسی و ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی ئۆرگانەکانی پارتیمان باسی لێوەکرا.





