هه‌ورامی: ئه‌وه‌ی پارتی ده‌یكات خستنه‌ڕووی شه‌فافیه‌ته و پێدانی وزه‌یه‌كی زیاتره به ئۆرگانه‌كانی

ھەولێر-KDP.info- هێمن هه‌ورامی، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، ئاماژه‌ی به‌وه كرد، هه‌ڵبژاردنی ئۆرگانه‌كان بریتییه له جێبه‌جێكردنی په‌یڕه‌وی كۆنگره و خۆئاماده‌كردنه بۆ خۆ نوێكردنه‌وه‌ی به‌رپرسیاریه‌تییه‌كانی ناو ئۆرگانه‌كانی، له‌لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه هه‌ڵبژاردنی ئۆرگانه‌كان بۆ پێدانی وزه‌یه‌كی زیاتره به ئۆرگانه‌كان، ده‌شڵێت، پارتی حزبێكی گه‌وره و خاوه‌ن سه‌ركرده‌ی حه‌كیم و خاوه‌ن دۆزه.
هێمن هه‌ورامی رایگه‌یاند، پارتی حزبێكی گه‌وره‌یه و ته‌نیا ساڵ و نیوێكه كۆنگره‌ی كردووه، به‌ڵام له ئێستادا ده‌ستی به جێبه‌جێكردنی په‌یڕه‌وی كۆنگره كردووه و هه‌ڵبژاردن له ئۆرگانه‌كانی ده‌كات، هاوكات خۆئاماده‌كردنه بۆ خۆ نوێكردنه‌وه‌ی به‌رپرسیاریه‌تییه‌كانی ناو ئۆرگانه‌كانی، له‌لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه هه‌ڵبژاردنی ئۆرگانه‌كان بۆ پێدانی وزه‌یه‌كی زیاتره به ئۆرگانه‌كان بۆ ئه‌ركه سیاسیی، حزبی و هه‌ڵبژاردنه‌كان كه پارتی پیاده‌ی ده‌كات.
هێمن هه‌ورامی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، پارتی هیچ كات له سیاسه‌ت ناترسێت و به ترسیشه‌وه سیاسه‌ت ناكات و به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی ئۆرگانه‌كانیش جێبه‌جێكردنی په‌یڕه‌وه و هاوكات بۆ خۆ نوێكردنه‌وه‌یه.
هه‌ورامی باسی له‌وه‌ش كرد، بڕیار بوو ساڵی ڕابردوو هه‌ڵبژاردنی ئۆرگانه‌كان بكرێت، به‌ڵام واده‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان و هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی عێراق زووتر دانرابوو، بۆیه هه‌ڵبژاردنی ئۆرگانه‌كان بۆ ئێستا دوا خرا. گوتیشی، هۆكاری سه‌ره‌كی نه‌كردنی هه‌ڵبژاردنی ئۆرگانه‌كان له ماوه‌ی 12 ساڵی ڕابردوو بۆ شه‌ڕی داعش و دواتریش بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ناوبراو گوتیشی، هه‌ڵبژاردنی ئۆرگانه‌كان پێویستی قۆناغه‌كه‌یه و كادرانی حزب له ئۆرگانه‌كانی خواره‌وه‌دا داوای جێبه‌جێكردنی ده‌كه‌ن.
هه‌ورامی ڕوونیشی كرده‌وه، حزبی گه‌وره و خاوه‌ن سه‌ركرده‌ی حه‌كیم و خاوه‌ن دۆز، یه‌كێك له ئه‌ركه‌كانی بریتییه له داینه‌میكیه‌تی سیاسیی، بۆیه پارتی له‌م چوارچێوه‌یه‌دا ده‌ستپێشخه‌ریی هه‌یه و ئه‌ركه‌كانی قۆناغه‌كان جێبه‌جێ ده‌كات، نه‌خاسمه كه پارتی بڕوا و متمانه‌ی ته‌واوی به خۆی هه‌یه بۆ هه‌ر قۆناغێك ده‌ستپێشخه‌ری تایبه‌تی ده‌بێت.
هێمن هه‌ورامی سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنی ئۆرگانه‌كان گوتی، ڕێنمایی زۆر ورد داڕژراوه بۆ ئه‌وه‌ی ئۆرگانه‌كان به گوێره‌ی ئه‌و ڕێنماییانه و ڕێنماییه‌كانی په‌یڕه‌وی ناوخۆ به‌رچاوڕوونیان هه‌بێت.
گوتیشی، پارتی له ته‌مه‌نی خۆیدا 14 كۆنگره‌ی به‌ستووه و له هه‌موو هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیش له دوای ساڵی 1991ـوه براوه‌ی یه‌كه‌م بووه و هه‌میشه‌ش بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان ئاماده‌یی ده‌كات. ڕوونیشی كرده‌وه، به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی ئۆرگانه‌كان له 17 لقدا، په‌یڕه‌وكردنی دیموكراسیه‌تی ناوخۆی ناو حزبه، به‌و مانایه‌ی گوزارشت له گه‌شه‌پێدانی دیموكراسی ده‌كات.
هه‌ورامی هێمای بۆ ئه‌وه كرد، ئه‌وه‌ی پارتی ئێستا ده‌یكات واته هه‌ڵبژاردنی ئۆرگانه‌كان ده‌كات، بریتییه له خستنه‌ڕووی شه‌فافیه‌ت. باسی له‌وه‌ش كرد، 187 لیژنه‌ی ناردووه‌ته هه‌موو شار و شارۆچكه‌كانی كوردستان بۆ چاودێریكردنی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی ئۆرگانه‌كان. ئه‌وه‌یشی خسته ڕوو، وا دانراوه ئه‌م هه‌ڵبژاردنه له كاتێكی زوودا ته‌واو ببێت، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی پێنج بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن هه‌یه، ئه‌وانیش بازنه‌كانی، بنكه‌كان، ڕێكخراوه‌كان، لیژنه ناوچه‌كان، لقه‌كان و مه‌كته‌بی ڕێكخستنی پارێزگاكان، بۆیه هه‌ر بازنه‌یه‌ك ته‌واو بێت، بازنه‌ی دواتر ده‌ست پێ ده‌كات. گوتیشی، چوارچێوه‌یه‌كی زه‌مه‌نییان داناوه بۆ هه‌ڵبژاردنی ئۆرگانه‌كان، به‌ڵام ڕه‌نگه له هه‌ندێك شوێندا كاته‌كه درێژ بكرێته‌وه.
هێمن هه‌ورامی سه‌باره‌ت به خوێنی تازه گوتی، به‌رده‌وام چاودێری ئاستی ته‌مه‌نی ناوچه دیمۆگرافییه‌كان ده‌كه‌ن، بۆیه پارتی وه‌ك حزبێكی گه‌وره به‌رده‌وام ڕه‌چاو و چاودێری ئاسته‌كانی ته‌مه‌ن ده‌كات به‌تایبه‌ت له‌ناو ئۆرگانه‌كانیدا.
هێمن هه‌ورامی جه‌ختیشی كرده‌وه، پارتی حزبی پاسیڤ نییه و حزبی ده‌ستپێشخه‌ر و سه‌پرایزه! به‌و واته‌یه‌ی به‌رده‌وام له هه‌وڵی چاره‌كردنی كێشه‌كان و هێنائارای دۆخێكی ئه‌رێنی و ئه‌رێنتر بووه. گوتیشی، پارتی حزبی بژارده یان چینوتوێژێكی دیاریكراو نییه، به‌ڵكوو گوزارشت له زۆرینه‌ی جه‌ماوه‌ر و ئاسته جیاوازه‌كان ده‌كات.
ناوبراو دووپاتی كرده‌وه، پارتی دیموكراتی كوردستان ڕێكخراوترین حزبی سیاسییه نه‌ك هه‌ر له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵكوو به شاهێدی هه‌ندێك له دامه‌زراوه تایبه‌تمه‌نده‌كان ڕیكخراوترین حزبی سیاسییه له‌سه‌ر ئاستی عێراق و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
هه‌ورامی تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كار ده‌كه‌ن و به‌رنامه‌ی جیددیان هه‌یه بۆ به‌شداری زیاتری ئافره‌تان له پرۆسه‌ی سیاسیی و له‌ناو ئۆرگانه‌كانی حزب، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له ئێستادا سێ ئافره‌ت به‌رپرسی ناوچه‌ن له سێ ناوچه‌ی جیادا و له‌م هه‌ڵبژاردنه‌شدا زیاتر ئافره‌تان ده‌هێننه پێشه‌وه.
له‌باره‌ی قۆناغی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی ئۆرگانه‌كان گوتی، هه‌ڵبژاردنی ئۆرگانه‌كان به سێ قۆناغ ده‌كرێت، قۆناغی یه‌كه‌م قۆناغی 17 لقه له هه‌رێمی كوردستان، قۆناغی دووه‌م په‌یوه‌سته به هه‌ڵبژاردنی ئۆرگانه‌كانی لقه‌كان له ناوچه كوردستانییه‌كان و قۆناغی سێیه‌میش تایبه‌ت به لقه‌كانی ده‌ره‌وه له ئه‌ورووپا و وڵاتانی دیكه.
هه‌ورامی سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان و بڕیاره‌كه‌ی دادگه‌ی فیدراڵی بۆ نه‌هێشتنی كورسیی پێكهاته‌كان و دواتر گه‌ڕانه‌وه‌ی پێنج كورسیی گوتی، گه‌ڕانه‌وه‌ی پێنج كورسییه‌كه به‌هۆی پێداگرییه‌كانی پارتی بوو به‌رانبه‌ر به پاراستنی مافی پێكهاته‌كان.
ناوبراو ڕوونیشی كرده‌وه، پارتی چاوه‌ڕوانی بڕیاری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات بۆ دیاریكردنی واده‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان. گوتیشی، واده‌كه به ڕاوێژ ده‌بێت له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كان كه هه‌موو جارێكیش هه‌ر به ڕاوێژ دانراوه.
هێمن هه‌ورامی جه‌ختیشی كرده‌وه پارتی حزبێكی ئینتیخابییه و هه‌موو كات ئاماده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان و كاندیده‌كانی له ئاستی پێویستدا دیاریی ده‌كات نه‌خاسمه كه پارتی حزبێكی ده‌وڵه‌مه‌نده به سه‌رچاوه مرۆییه‌كانی خۆی له سه‌رجه‌م ناوه‌ند و ئاست و ئۆرگانه‌كانیدا. گوتیشی، پارتی كاری په‌رله‌مانتار وه‌كوو ئیمتیاز ناداته كادره‌كانی، به‌ڵكوو به كارێكی گرنگی داده‌نێت كه پرۆسه‌ی یاسادانان و چاودێریی و چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌یه له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی دیكه له‌ناو په‌رله‌مان.
هێمن هه‌ورامی ئه‌وه‌ی دووپات كرده‌وه، پارتی له هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌ماندا یه‌كه‌می بێڕكابه‌ر ده‌بێت و ئێستا ئه‌وانی دیكه ململانێ له‌سه‌ر دووه‌م و سێیه‌م ده‌كه‌ن. هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد، به‌شداری جه‌ماوه‌ر له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان زیاتر ده‌بێت له به‌شداری جه‌ماوه‌ر له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی عێراق كه ساڵی ڕابردوو كرا.
تێبینی ئه‌وه‌شی كرد له‌ناوخۆی هه‌ندێك له هێزه سیاسییه‌كان ململانێی توند هه‌یه بۆیه دۆخی پارتی له‌م بارودۆخه‌دا زۆر باشه و ترسی له هه‌ڵبژاردن نییه و دڵنیایه جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی به‌فراوانییه‌وه به‌شداری هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن. به پێویستیشی زانی هه‌ڵبژاردن له كه‌شێكی ئارام به‌ڕێوه بچێت و دواتریش هه‌مووان به‌یه‌كه‌وه كار له‌سه‌ر باشتركردنی دۆخ و بژێوی هاووڵاتییان و به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی متمانه‌ی جه‌ماوه‌ر بكه‌ن.
كوردستان24




