په‌یامێكی تازه بۆ هێزی پێشمه‌رگه ده‌نێردرێت

ھەولێر-KDP.info- هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان كه له چوارچێوه‌ی سیسته‌می به‌رگریی عێرقی فیدڕاڵ دایه، یه‌كێك له هێزه كاریگه‌ر و به‌هێزه‌كانی ناوچه‌كه‌یه و قه‌واره‌ی هەرێمی كوردستان ده‌پارێزێت، جێگری لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران باس له گرنگی ڕۆڵی پێشمه‌رگه ده‌كات و ده‌ڵێت: كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی په‌یامی بۆ پێشمه‌رگه هه‌یه.
وێڕای داواكاری هه‌ندێك لایه‌نی عێراق بۆ كشانه‌وه‌ی هێزی هاوپه‌یمانان له عێراق، بەڵام ئه‌م وڵاته ڕووبه‌ڕووی ته‌حه‌دیاتی زۆر بووه‌ته‌وه ئەسته‌مه به‌بێ هێزی نێوده‌وڵه‌تی عێراق بتوانێت ئیداره‌ی ئێستای خۆی بكات به‌تایبه‌ت كه هێزی هاوپه‌یمانان هه‌ماهه‌نگی باشیان له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه و سوپای عێراق بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر هەیە، لیوا بابه‌كر زێباری، ڕاوێژكاری سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ كاروباری سه‌ربازی، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمی پارتی گوتی: كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی به‌تایبه‌ت هێزی هاوپه‌یمانان په‌یامێكی تازه‌یان داوه‌ته‌وه هێزی پیشمه‌رگه كه پشتیوانی ئه‌م هێزه ده‌كه‌ن و پشتیوانی له چاكسازی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن، ئه‌مه زۆر گرنگه بۆ ئه‌م قۆناغه، جیا له‌وه‌ش پێشمه‌رگه ڕۆڵی گرنگی هه‌یه له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر و پاراستنی ئارامیی ناوچه‌كه، بۆیه پێشبینی دەکرێت هاوكاری هاوپه‌یمانان بۆ پێشمه‌رگه به‌رده‌وام بێت به‌تایبه‌ت له چاكسازی و یه‌كسختنه‌وه‌ی هێزه‌كان و به‌رده‌وامی دان به هاوكاری هاوپه‌یمانان و مه‌شق و ڕاهێنانی به پێشمه‌رگه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: خواست له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی هێزی هاوپه‌یمانان هه‌یه به‌م شێوه‌ی ئێستا هاوكاری پێشمه‌رگه بكرێت و پێشمه‌رگه پڕچه‌ك بكرێت، له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه ئومێده‌وارین هه‌نگاوی داهاتووی پێشمه‌رگه له‌ئاست ئه‌و خواسته‌ی كۆمه‌ڵگای نێده‌وڵه‌تی بێت و چاكسازییه‌كان خێراتر بكرێن.
هاوكات سه‌گڤان سندی، جێگری سه‌رۆكی لێژنه‌ی ئاسایش و به‌رگریی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی گوتی: به‌شێكی زۆری ده‌وڵه‌تانی جیهان له‌م قۆناغه پێیان باشه هاوپه‌یمانان هاوكاری بۆ پێشمه‌رگه خێراتر بكه‌ن و له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه بمێننەوە بۆ ته‌واوكردنی ئه‌ركه‌كان، جیا له‌وه‌ش پێویسته قۆناغی داواكاری پیشمه‌رگه بۆ ئه‌م قۆناغه بگۆڕێت به‌وه‌ی چه‌كی زیاتر و جۆریی بدرێته پێشمه‌رگه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: پێشمه‌رگه توانای ئیداره‌دان و پاراستنی ئارامیی ناوچه‌كه‌ی هەیه، بۆ داهاتووش كه جووله‌ی جیهان به ئاراسته‌ی عێراق و كوردستانه وه‌ك ڕێگای تازه‌ی گه‌شه‌ی ئابووری جیهان، ڕۆڵی پێشمه‌رگه زیاتر ده‌ردەكه‌وێت.




