سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له كونسوڵى گشتیى نوێى توركیا كرد

ھەولێر-KDP.info- پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 2024/6/13 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ئه‌رمان تۆپچو كونسوڵى گشتیى نوێى توركیا له هه‌رێمى كوردستان، وێڕاى به‌خێرهێنان و پیرۆزبایى بۆ ده‌ستبه‌كاربوونى وه‌ك كونسوڵى نوێى وڵاته‌كه‌ى، هه‌موو پشتگیرییه‌كى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى، دووپات كرده‌وه.
لاى خۆیه‌وه به‌ڕێز كونسوڵى گشتیى توركیا له هه‌رێمى كوردستان، خۆشحاڵیى خۆى به ده‌ستبه‌كاربوونى دا و دووپاتى كرده‌وه كه توركیا به بایه‌خه‌وه له په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانێت، هه‌روه‌ها هیواى خواست له میانى ئه‌ركه‌كه‌یدا بتوانێت بره‌وى زیاتر به په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ردوولا بدات.
دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و ناوچه‌كه به‌گشتى، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى دیداره‌كه بوو.




