نێچیرڤان بارزانى لەگەڵ فەرماندەی گشتیی هێزەكانی هاوپەیمانان كۆبووه‌وه
هەولێر-KDP.info- به‌یانیى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ١٣-٦-٢٠٢٤ نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له جەنەڕاڵ جۆول ڤاوڵ فەرماندەی گشتیی هێزەكانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا و شاندێکی یاوەری کرد.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا دۆخى ئه‌منى و مه‌ترسییه‌كانى تیرۆر و هه‌ڕه‌شه‌كانى داعش له‌سه‌ر ئاسایش و ئارامى له عێراق و سووریا تاوتووێ كران و جه‌خت له پێویستیى به‌رده‌وامیى هاریكاریى هاوبه‌ش و هه‌ماهه‌نگى له‌نێوان پێشمه‌رگه و سوپاى عێراق و هێزه‌كانى هاوپه‌یماناندا كرایه‌وه.
له ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه به‌ڕێزان وه‌زیرى كاروبارى پێشمه‌رگه و سوپاسالارى پێشمه‌رگه ئاماده‌ى بوون، داكۆكى له سه‌رخستنى پڕۆسه‌ى چاكسازى له وه‌زاره‌تى كاروبارى پێشمه‌رگه و یه‌كخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه كرایه‌وە، له‌مباره‌یه‌وه هه‌ردوولا له‌سه‌ر گرنگیى پشتیوانیكردنى پڕۆسه‌كه و نه‌هێشتنى ته‌گه‌ره‌كانى به‌رده‌مى، هاوڕا بوون.
دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، لایه‌نێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.




