٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"تونێلی زاویتە دروست دەکرێت"

سەرچاوە: KDP.info

دھۆک-KDP.info- جێگری بەڕێوەبەری گشتی ڕێگاوبانی دھۆک دەڵێت: ئەنجوومەنی وەزیران ڕەزامەندی لەسەر پڕۆژەی دروستکردنی تونێلی زاویتە داوە، ڕێکارەکان تەواو بکرێن دەست بە دروستکردنی تونێلەکە دەکرێت.

ڕێدیر سلێمان، جێگری بەڕێوەبەری گشتی ڕێگاوبانی دھۆک، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: پڕۆژەی دروستکردنی تونێلی زاویتە لەسەر بودجەی وەبەرھێنانی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە ئەنجام دەدرێت، ئێستا وەزارەت بانگێشتنامەی بۆ کۆمپانیاکان ناردووە، بۆ ئەوەی سیڤی خۆیان پێشکەش بکەن بۆ ئەوەی دواتر لیژنەیەک ھەڵسەنگاندنیان بۆ بکات ئاخۆ کامەیان توانای ئەنجامدانی پڕۆژەکەیان ھەیە، ئەوجا تەندەر بۆ ئەو کۆمپانیایانە ڕادەگەینن کە توانایان ھەیە، دواتر بۆ ھەر کۆمپانیایەک دەربچێت بە دوو قۆناغ پڕۆژەکە جێبەجێ دەکات، قۆناغی یەکەم ئامادەکردنی دیزاینە و قۆناغی دووەم جێبەجێکردن، پڕۆژەکە بە ٤٠ملیار دینار خەمڵێندراوە و درێژی تونێلەکەش بۆ هەر سایدێکی چوون و هاتن ٧٥٠مەترە.
ڕێدیر سلێمان گوتیشی: بە حوکمی ئەوەی  گەلی زاویتە قەرەبالغیەکی زۆری لێ دروست دەبێت و ھاتوچۆیەکی زۆری لەسەرە، بەتایبەتی ڕۆژانی پشوو و ئێوارانیش خەڵکی دھۆک سەردانی ئەو ناوچەیە دەکەن و زۆر تووشی ناڕەحەتی دەبن، بۆیە ئەنجوومەنی وەزیران ڕەزامەندی لەسەر داوە و خەریکی تەواوکردنی ڕێکارەکانین، ڕێکارەکان تەواو بکرێن دەست بە جێبەجێکردنی پڕۆژەکە دەکرێت.

بڵند ئیبراھیم 

هەواڵی پەیوەندیدار