مەسروور بارزانی لەگەڵ موحسین مەندەلاوی کۆبووەوە
بەغدا-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی پەرلەمانی عێراق (بە وەکالەت) کۆبوونەوە و هەردوولا جەختیان لە گرنگیی دابینکردنی مافە دەستووری و شایستە داراییەکانی ھەرێمی کوردستان لە بوودجەی گشتی فیدڕاڵی کردەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٣٠ـی ئایاری ٢٠٢٤ مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەغدا، لەگەڵ موحسین مەندەلاوی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق (بە وەکالەت) کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە گرنگیی دابینکردنی مافە دەستووری و شایستە داراییەکانی ھەرێمی کوردستان لە بوودجەی گشتی فیدڕاڵی کرایەوە.




